ئەمڕۆ شەممە 23/9/2023 مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کرد.
سەرۆکی حکوومەت لەپێگەی خۆی لە فەیسبوک نوسیووە: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کرد کە لە بەڕێزان عەبدولحەکیم بەشار و ئیبراهیم برۆ، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە لەناو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێک هاتبوو. کە بارودۆخی گشتی و پێشهات و پەرەسەندنەکانی سووریامان تاوتوێ کرد.'
ھەروەھا نوسیووە، جەختمان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بە شێوەیەکی ئاشتییانە و دابینکردنی ماف و داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد کردەوە.''
وەڵام بدەوه