Kurdistan Press - شێروان تالیب : تەنیا حیزبی کوردستانی کە لە ئارامیدا گەشە ئەکا و لە سەقامگیریدا بەرھەمدارتر ئەبێ ، پارتی ە شێروان تالیب : تەنیا حیزبی کوردستانی کە لە ئارامیدا گەشە ئەکا و لە سەقامگیریدا بەرھەمدارتر ئەبێ ، پارتی ە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شێروان تالیب : تەنیا حیزبی کوردستانی کە لە ئارامیدا گەشە ئەکا و لە سەقامگیریدا بەرھەمدارتر ئەبێ ، پارتی ە

تەنیا حیزبیش کە ئەتوانێ ئیش لە پارتی تێکبدا ، پارتی خۆیەتی ، کەسی تر ئەو توانایەی نیە ! 
پارتی ھیچ کێشەیەکی نیە ، خۆی کێشە بۆ خۆی دروست ئەکا و جا چونکە مونافیسی وەک خۆیی نیە ، ئیتر مونافیسی بچووک لەخۆی گەورە ئەکا ! 
گەورەترین کێشەی پارتی ئەوەیە کە گەورەیە ، بەڵام خۆی بە شتی بچووکەوە مەشغوڵ ئەکا ! 
پارتی چونکە لەبەر ھەتاو سەری سپی نەکردووە ، سەر لە ھەموو شتێک دەرئەکا ، بەس نازانم بۆچی ھەندێکجار ، وەک ئەو برادەرەی ناو نوکتەی فیلمی قەناس بەدەستەکەی لێ دێت و لێھاتووە ...
دوو برادەر ئەچنە سینەما بۆ سەیری فیلمێک کە باس لە پاڵەوانێکی قەناسەبەدەست ئەکا . کە فیلمەکە ئەگاتە سەر ئەو لەقتەیەی کە تیایدا پاڵەوانەکە نیشانەی لە کەللەسەری بەرامبەرەکەی گرتووە ، برادەری یەکەم بە ھی دووەم ئەڵێ : وەرە با گرەو بکەین ، من ئەڵێم لێی نادا ، تۆ ئەڵێی چی ؟ 
برادەری دووەم ئەڵێ : من ئەڵێم لێی ئەدا ! 
تەبعەن لە نەتیجە لێی نادا . 
برادەری یەکەم بە ھی دووەم ئەڵێ : من ئەمزانی لێی نادا ، چونکە پێشتر جارێک ئەو فیلمەم بینیووە !
برادەری دووەمیش ئەڵێ : من نەک جارێک ، سێ چوار جارم بینیووە ،  بەس وتم ئەمجارە لێی ئەدا .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا