بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی بكوژی ئافره‌ته‌كه‌ی شاری هه‌ولێر (ئیمان سامی) بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ده‌ستگیركردنه‌كه به هه‌ماهه‌نگی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر و کەرکوک ده‌ستگیركراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی (6/3/2022) ئافره‌تێك کوژرا بەناوی (ئیمان سامی مغدید) ناسراو بە (ماریا) لەلایەن براکەیەوە لە شەقامی 100 مەتری شاری هه‌ولێر.
ڕاشیگه‌یاند: دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوونێکی ورد، ئەمڕۆ هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و فەرماندەیی پۆلیس و نەهێشتنی تاوان و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک بەهەماهەنگی توانیان بکوژەکە ناوی (ا. س. م.) لە شاری کەرکووک ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: کەسێکی تریش کە تۆمەتباری داڵدە دابوو دەستگیر كرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا تۆمەتباران دەستبەسەرن و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
وەڵام بدەوه