Kurdistan Press - تەنیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ھەشت سۆپەرمارکێتی گەورەی ھەولێر بەھۆی گرانیفرۆشییەوە داخراون تەنیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ھەشت سۆپەرمارکێتی گەورەی ھەولێر بەھۆی گرانیفرۆشییەوە داخراون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەنیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ھەشت سۆپەرمارکێتی گەورەی ھەولێر بەھۆی گرانیفرۆشییەوە داخراون

موزەفەر سابیر، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا تیمەکانی چاودێریی بازرگانی لەگەڵ تیمەکانی قایمقامییەت و پۆلیس بەدواداچوونیان بۆ ڕەوشی بازاڕ و نرخی خۆراک لە بازاڕ و مۆڵ و مارکێتەکانی ھەولێر کردووە و دوای پشکنین دەرکەوت ھەشت سۆپەرمارکێتی گەورەی نێو شاری ھەولێر سەرپێچیی نرخیان کردووە و بڕیار درا ھەر ھەشت شوێنەکە دابخرێن و جگە لە داخستن سزای مادیشیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.''

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی ھەولێر دەشڵێت: "ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، پشکنین بۆ ١٠ شوێنی دیکە کراوە و ڕۆژانە لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی بازاڕ دەکەن.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا