KurdistanPress...

CLOSE

دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی بارەگای پارتی لە کەرکووک لە کۆبوونەوەدایە

رۆژی یەکشەممە، 3-9-2023، دادگەی باڵای فیدڕاڵی رایگەیاند کۆبوونەوەکەیەکی راوێژکاریی دەستپێکردووە بۆ بڕیاردان لەبارەی دەرکردنی بڕیارێکی بەپەلەی تایبەت بە راگرتنی ئەو فەرمانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووەیەتی بۆ رادەستکردنەوەی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک کە سکاڵای لە دژ تۆمارکراوە.
 
لە 27ی ئابی 2023ـەوە لە بەردەم بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک خۆپێشاندان بوو و رێگەی هاتووچۆی نێوان کەرکووک - هەولێر داخرابوو. خۆپێشاندەران کە بەشێکیان خۆیان وەکو ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانی شیعە دەناسێنن، نایانەوێت ئەو شوێنانە رادەستی پارتی بکرێتەوە، کە پێش رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر ئەو حیزبەی تێدابوون.

لە رۆژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە، دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان کەرکووک و دەوروبەریان کۆنترۆڵکرد، پارتی لە کەرکووک کشایەوە و بارەگاکانی چۆڵکرد

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه