د. عهلى تهتهر، پارێزگاری دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە 27/8/2023 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: ''سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی گرنگی بە هەموو ناوچەکان دەدات و ئەمڕۆش مزگێنی دەدەینە خەڵکی قەزای سێمێل کە گوژمەیەکی باش پارە بۆ پرۆژەکانی خزمەتگوزاری تەرخان کراوە.''
پارێزگاری دهۆک گوتیشی: ''بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 18 ملیار و 520 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای سێمێل تەرخان کراوە و بڕیار دراوە بەپێی پێویستی بەسەر هەموو قەزاکاندا دابەش بکرێت، بەڵام ئەو پارەیە پێداویستیی هەموو قەزاکە پڕ ناکاتەوە، چونکە قەزایەکی گەورەیە. بەڵام جەخت دەکەینەوە کە لە داهاتوودا پارەی زیاتر بۆ قەزاکە تەرخان دەکرێت و لە پرۆژەکانی کارەبا و ڕێگاوبان و سەوزایی خەرج دەکرێت.''
وەڵام بدەوه