به‌گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا ئۆتۆمبێله‌كان دوو جۆری گێڕیان هه‌یه ''مانوێڵ و ئۆتۆ'' كه له ناوچه پیشه‌سازییه‌كان پێی ده‌ڵێن، گێڕی ''عادی و ئۆتۆماتیك''، ئه‌مڕۆ شاره‌زایه‌كی میكانیكی باس له گێڕی ئۆتۆماتیك ده‌كات و چه‌ندان زانیاریی گرنگ له‌باره‌یه‌وه ده‌خاته ڕوو.
به‌و پێیه‌ی كه زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به‌تایبه‌ت مۆدێل تازه‌كان گێڕیان ئۆتۆماتیكه و خه‌ڵك داواكارییان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌یه، گرنگه چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه بزانن.
له‌وباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، بۆ ''وشه'' به خاڵ چه‌ند حاڵه‌تێك ئاشكرا ده‌كات كه زیانی بۆ گێڕی ئۆتۆماتیك هه‌یه و نابێ ئه‌نجام بدرێت.
یه‌كه‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاتێك ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕیت، گێڕ مه‌گۆڕه به‌تایبه‌ت له D بۆ N، كرداری میكانیكیی گۆڕینی حاڵه‌ته‌كانی گێڕی ئۆتۆماتیك، به ڕێی ژماره‌یه‌كی زۆری كلاچ و شریتی ناو گێڕه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ، ئه‌م كلاچ و شریتانه هه‌ندێك پارچه‌یان تێدایه كه به دروستكردنی لێكخشان، كرداری گۆڕینی گێڕ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆیه پێش گۆڕینی گێڕ، به‌ته‌واوی بوه‌ستن و قاچ بخه‌نه سه‌ر ئیستۆپ و پاشان گێڕه‌كه بگۆڕن، ئه‌مه باشتر ڕێیه.
دووه‌م: له كاتی گێڕی بۆشدا ''NEUTRAL'' شۆفێری مه‌كه، بۆشكردنی گێڕ له لێژاییدا له ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیكدا، خه‌رجی به‌نزین كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو زیان به گێڕه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، پێویستیش ناكات ئه‌م كاره بكه‌یت، چونكه ئۆتۆمبێله گێڕ ئۆتۆماتیكه‌كان خۆیان زیره‌كن و له‌كاتی شه‌قامی لێژدا، پرۆسه‌ی گه‌یاندنی به‌نزین بۆ بزوێنه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه و خۆی به‌ر به خه‌رجیی زۆری به‌نزین ده‌گرێت.
سێیه‌م: هه‌رگیز بۆ ئه‌وه‌ی خێرایی سه‌ره‌تاییتان زۆرتر بێت، له كاتێكدا قاچتان له‌سه‌ر پایده‌ری به‌نزینه، راسته‌وخۆ مه‌یده‌نه D، هێشتنه‌وه‌ی قاچ له‌سه‌ر پایده‌ری به‌نزین له دۆخی بۆش و پاشان گۆڕینی گێڕ بۆ دۆخی D بۆ ڕێكردن، زیانێكی زۆر به گێڕه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
چواره‌م: له پێش وه‌ستانی به‌یه‌كجاریی ئۆتۆمبێله‌كه، گێڕه‌كه مه‌خه‌نه دۆخی P واته وه‌ستان، زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله ئۆتۆماتیكه تازه‌كان خۆیان ڕێتان ناده‌نێ له پێش وه‌ستانی به‌یه‌كجاری، دۆخی گێڕه‌كه بخه‌یته سه‌ر P، چونكه زیانی هه‌یه بۆ گێڕ، پێویسته كه‌مێك واته 10 چركه‌یه‌ك بوه‌سته دواتر بیخه سه‌ر P.
پێنجه‌م: گۆڕینی ڕۆنی گێڕی ئۆتۆماتیك ''هایدرۆلیكی گێڕ'' له‌كاتی گونجاوی خۆیدا زۆر گرنگه، پارچه‌كانی ناو گێڕ پله‌یه‌كی گه‌رمیی به‌رزیان هه‌یه، له ئه‌گه‌ری نه‌گونجان یان كه‌مبوونی ڕۆن یان نه‌گۆڕینی له‌كاتی خۆی و یان تێكردنی ڕۆنی هه‌ڵه، زیانێكی زۆر و تێچوویه‌كی زۆری به‌دواوه ده‌بێت، باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌موو 5000 كیلۆمه‌تر جارێك، ئاستی ڕۆنی گێڕ به ئامێری تایبه‌ت پشكنینی بۆ بكرێ، بۆیه واباشتره دوو ساڵ جارێك یان هه‌موو 50 هه‌زار كیلۆمه‌تر جارێك، ڕۆنی گێڕی ئۆتۆماتیك بێته گۆڕین.
ئه‌و خاڵانه‌ی باسمان كرد زۆربه‌ی شۆفێرانی كورد پێڕه‌وی ناكه‌ن یان به پێچه‌وانه پێڕه‌وی ده‌كه‌ن، بۆیه رۆژانه له ناوچه پیشه‌سازییه‌كان به سه‌تان ئۆتۆمبێل ده‌بینین كه كێشه‌ی گێڕیان هه‌یه، ته‌نیا پێڕه‌وكردنی ئه‌م زانیارییانه دوورت ده‌خه‌نه‌وه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی و كێشه‌ی گێڕ، بۆیه له بیرت نه‌چێت و هه‌رگیزیش گۆڕینی هایدرۆلیك فه‌رامۆش مه‌كه.
وەڵام بدەوه