گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەی بەوە کرد: بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بۆ دابەشکردنی زەوی خراوەتە بواری جێبەجێ کردن و ئەو خێزانانەی فەرمانیان هەیە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.
عادل حەمە ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ساڵی ڕابردوو سەرۆکی حکوومەت فەرمانی دابەشکردنی زەوی بۆ زیاتر لە 11 هەزار خێزانی شەهیدان دەرکردووە و بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن و نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیە تا ئێستا سوودمەندبوونە لە وەرگرتنی زەوی، پرۆسەکەش بەردەوام دەبێ تا هەموو ئەو خێزانانەی فەرمانیان هەیە زەوی وەردەگرن.
گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان گوتیشی: دواکەوتنی پرۆسەکە زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە سنووری هەندێ شارەوانی زەوی ئامادە نییە، بەڵام گشتاندن بۆ هەموو شارەوانییەکان کراوە زەوی ئامادە بکەن.
عادل حەمە ساڵح ڕوونی کردەوە: تا یەک خێزانی شەهید مابێ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت، بەڵام تا زەوی ئیفراز دەکرێت لەوانەیە لە هەموو شوێنێک وەک یەک دابەش نەکرێت، بەڵام حکوومەت نایەڵێت مافی هیچ خێزانێکی شەهید بفەوتێت.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
داهاتی ناوخۆ ئامادەیە
ئەمرۆ
بریاری لێخۆشبوون دەرچوو
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه