سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجە پابەند بووە، ئەوەی لەسەر حکوومەتی هەرێمە جێبەجێی کردووە، پێویستە حکوومەتی عێراقیش پابەندی ناردنی پشکی هەرێم بیت، چونکە هیچ بیانووەک نەماوە بۆ نەناردنی پشکی هەرێم.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ، د. ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی لەسەری بووە لەگەڵ حکومەتی عێراق پاندی ڕێککەوتن بووە و پێویستە ئەوانیش پابەندی رێککەوتنەکە بن و پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن، چونکە هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنە نەوتی و نانەوتییەکان بووە، پێویستە ئەوانیش پابەندبن و پشکی هەرێمی کوردستان بەتەواوی ڕەوانە بکەن، نەک وەکو پێشتر ناگاتە نیوەی مووچەی فەرمانبەران.
د. ڤیان سەبری گوتیشی: تا ئێستا حکوومەتی عێراق بەپێی یاسای بودجە پابەند نەبوونە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جا بە هەر بیانوویەک بێت، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چۆتە بەغدا و هەموو وەرقەکانی خۆی بە شەفافانە بەپێی یاسای بودجە ڕادەستیان کردووە و دیوانی چاودێری دارایی عێراقیش هاتوون بۆ هەرێم هەموو شتێکیان بە شەفافی بینیوە، بۆیە پێویستە ئەوانیش پابەندبن.
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه