وەزارەتی کارەبا لە مانگی شوباتی رابردوو، وەڵامی (90) سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتیانی داوەتەوە، کە بە رێگەی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون.
(53) سکاڵای هاووڵاتیان چارەسەر کراون.
(23) سکاڵا، تایبەت بوون بە پێشنیار و تێبینی و دوسیەی دووبارە
(2 ) سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە، پێویستییان بە زانیاریی زیاتر هەیە.
(12) سکاڵا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
سكاڵا و داواکاریی هاووڵاتیان لەم بوارانەی خوارەوە پێکهاتوون:
1. کێشەکانی پێوەری زیرەک
2. کێشەی فرۆشیاران و خوێندنەوەی پێوەر
3. گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان
4. گەیاندنی کارەبا بۆ شوێنە جیاوازەکان
5. هێنانە خوارەوە و هەڵدانەوەی سرکێتی محاویلەی گەڕەک لە لایەن هاووڵاتیانەوە
6. سەرپێچی و رۆتین
هاووڵاتیان دەتوانن بە رێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنی سکاڵا و داواکارییەکانی بگەیننە وەزارەتی کارەبا.
بۆ وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنەکانی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و لینکی خزمەتگوزاری سیستەمی ئەلکترۆنی نامەیەک بۆ پەیجی وەزارەت بنێرە.
لینکی خزمەتگوزاری سیستەمی ئەلکترۆنی:
http://skala.moel.gov.krd/
وەڵام بدەوه