Kurdistan Press - خەڵکی کوردستان، چاوەڕوانی حەقیقەتیان دەکرد، لە سەرۆکی حکومەت بیستیان خەڵکی کوردستان، چاوەڕوانی حەقیقەتیان دەکرد، لە سەرۆکی حکومەت بیستیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خەڵکی کوردستان، چاوەڕوانی حەقیقەتیان دەکرد، لە سەرۆکی حکومەت بیستیان

 فرسەت سەیدشکور

لەگەڵ سەخت بوونی دۆخی دارایی و بڕیارە سیاسیەکانی "دادگەی فیدڕاڵی" ھەمووان لە چاوەڕوانی ڕوونکردنەوە و خستنەڕووی حەقیقەتەکان بووین، سەرۆکی حکومەت بە ڕوونی و زمانێکی سادە و ڕەوان دەستی لەسەر تەواوی ئەو پرسیارانە دانا کە ماوەیەکی زۆرە ڕووبەڕووی حکومەت دەکرێنەوە، ھەر لەو بڕیارانەی کە "دادگەی فیدڕاڵی" بە دەستلەپشدانی خەڵکی دیکە دەریدەکات، تا نەناردنی شایستە و مافە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، ئەمە جیا لە پێشێلی دەستوور و کارپێنەکردن بە ماددەکانی دەستووری عێراق، تەنھا لەو خاڵانە نەبێت کە بۆ دژایەتی ھەرێمی کوردستان قۆستراوەتەوە.
سەرۆکی حکومەت، بە ڕوونی ئەوەی نەشاردەوە کە داھاتی پارێزگایەک ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت، ئەمەش سەلمێنەری لەپێناو پۆست و پلەی سیاسیی داھاتی ناوچەک قۆرغکراوە، نەک لە بەرژەوەندی خەڵک خەرج ناکرێت، بەڵکو داھاتەکەشی دیار نییە، پێویستە خەڵکی کوردستان ئەو پرسیارە لەو ھێزە خاوەن دەسەڵاتانە بکەن، کە ئایا ڕەوایەتی ھەیە لەپێناو مەرامی سیاسیی مافی سەرەتایی خەڵک کە موچەیە درەنگ بکەوێ؟
ئێمە ھەموو پەرۆشی چاکسازیین، ھەموو دژی گەندەڵی دەوەستینەوە، ھەمووان دژی نادادی و خراپ بژێوین، بەڵام ئەگەر لەو قۆناغە خۆمان لە ڕاستییەکان بدزینەوە دۆخەکە لەوە خراپتر نابێت؟
ئایا تا کەی خەڵکی کوردستان باجی زوڵم و ستەمی بڕیارە نایاسایی و سیاسییەکانی حکومەتی عێراق و دادگەی بدات؟
ھەمووان باش دەزانین و بیرمانە کە داڕێژەری چاکسازیی و یاساکەی سەرۆکی حکومەت بوو، ئەو پێش ھەر کەسێک کە ئەرکی خۆی ھەستا و لە چەندان سێکتەر پاکسازیی کرد، بەڵام بەداخەوە ڕێگریی خەڵکانی ھەلپەرست و گەندەڵکار و چاوچنۆک بە تەواوی ئەو پرۆسەیە بەجێنەگەینراوە، ھەر بەشێک لەوانەی ئێستا ڕەخنە دەگرن و جنێو بە ھەموو شتێکی ئەم حکومەتە دەدەن، جورئەتیان لەسەر نەناردنەوەی داھاتی پارێزگایەک و زوڵمی ئاشکرای دادگەی فیدڕاڵی بگرن کەچی باسی مافی خەڵکیش دەکەن، ھەمووان دەزانین لەبەرەی خەڵکە و کێش لە دژی خەڵکی کوردستانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه