دەقی وتەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
گرنگ بوو ئه‌مڕۆ ئه‌م كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه بكه‌ین، له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت كه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌مه‌وێ هه‌ندێك بابه‌ت عه‌رزی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان و عێراقیش بكه‌م.
من له‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م كه له رۆژی 10ی 7ی 2019، ئه‌و رۆژه‌ی كه سوێندی یاساییم خوارد، به‌رگری له هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، به هه‌مان شێوه هه‌موو به‌رپرسانی تریش له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له په‌رله‌مان، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، هه‌موویان ئه‌و سوێنده یاساییه‌یان خواردووه، ئێستاش ئێمه ده‌بینین كه چه‌ندین مافی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان پێشێل كراون و پێشێل ده‌كرێن.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ركێكی ده‌ستووری و یاسایی ئێمه‌یه ئه‌و ئامانه‌ته‌ی كه كه‌وتووه‌ه‌ته سه‌ر شانی ئێمه، پێویسته به‌رگری لێبكه‌ین و به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین. من ده‌ستووری عێراق به هه‌ر سێ زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و ئینگلیزیم له‌لایه، زۆر به چڕی هه‌موو بڕگه‌كانیم خوێندووه‌ته‌وه جارێكی دیكه.
من بۆ ئه‌وه‌ی بیرتان بێنمه‌وه، ناچمه ناو ورده‌كاریی مادده‌كان، ته‌نیا بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، مادده‌ی 44 و 45ی ده‌ستوور، باسی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌كات، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێكنه‌هاتووه، كه یه‌كێكه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی ده‌ستوور بۆ پاراستنی مافه‌كانی هه‌رێمه‌كانی و ئه‌و پارێزگایانه‌ی وه‌كو هه‌رێم پێكنه‌هاتووه.
دانه‌مه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته نێوان هه‌رێم یان پارێزگاكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی رێز له ده‌ستوور بگیرێت، ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی كه هاتوون، هه‌موویان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌وه نه‌بێت كه لە به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكدا بێت مادده‌یه‌كی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت. یان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی پێیوایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه، نادیده بگیرێت.
چونكه بابه‌تی نه‌وت و غاز، به‌م دواییه بڕیاری دادگای فیدراڵی، بڕیارێكی ده‌ركردووه، بووه‌ته بابه‌ت، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه زیاتر باس بكه‌م. مادده‌كانی 110، 112 و 115، هه‌ر یه‌كێك به‌شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات. له مادده‌ی 110 باسی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵین و هه‌رچی له‌و مادده‌یه‌دا نه‌هاتبێت، كه‌واته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان یاخود پارێزگاكانه. مادده‌ی 111 باسی ئه‌وه ده‌كات، كه نه‌وت و غازی عێراق هی هه‌موو عێراقه، به هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكانیشه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه ناكات كه نه‌وت و غاز موڵكی حكومه‌تی فیدراڵییه. ئه‌مه بابه‌تێكی ده‌ستوورییه.
له مادده‌ی 112 و 115، مادده‌ی 112 باسی ئه‌وه ده‌كات، چۆن ئیداره‌ی مه‌له‌فی نه‌وت و غاز یان دۆسیه‌یی نه‌وت و غاز بكرێ، تواناكان چۆنن و ئێستا و داهاتوو پێویستە چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێـت. له مادده‌ی 115 باسی ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی نییه، ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاكان. جگه له‌مانه مادده‌ی 122ی ده‌ستوور هه‌یه، كه باسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه تاوانلێكراوه ده‌كات، کە له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی عێراق كراوه.
بێگومان خه‌ڵكی كوردستان زیاتر له هه‌موو لایه‌نێك زیانی به‌ركه‌وتووه، له كیمیاباران ئه‌نفال، له وێرانكردن و خاپووركردنی گوند و شار و شارۆچكه‌كان، كه تاكو ئێستاش وه‌كو مادده‌یه‌كی ده‌ستووری نه‌چووه‌ته واری جێبه‌جێ كردن، قه‌ره‌بووی ئه‌نفالەکان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ئێمه نه‌كراون، ئه‌و زیانلێكه‌وتووانه‌ی به‌هۆی ئه‌و جینۆسایده‌ی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان كرا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان.
له مادده‌یه‌كی دیكه، كه هاتووه مادده‌ی 92ی ده‌ستوور، باسی دروستكردنی دادگای ده‌ستووری ده‌كات، من لێره‌دا ده‌مه‌وێت به فراوانتر باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌م. ئه‌و دادگا ده‌ستوورییه‌ی ئێستا هه‌یه، له زه‌مانی یاسای حكومه‌تی راگوزه‌ر پێكهێنرا، پێش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، دوای ئه‌وه ئێمه ده‌ستوورمان نووسی و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق به خه‌ڵكی كوردستانیشه‌وه ده‌نگی بۆ دا، به‌ڵام هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م ده‌ستووره‌ی په‌سه‌ند كرد، ئه‌و مافانه‌ن كه له‌م ده‌ستووره‌دا هاتووه، مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه ده‌ستوورێكمان په‌سه‌ند كردبێت و ئاماده‌بین پێشێلی ئه‌و ماددانه‌ی بكرێت، كه له‌م ده‌ستووره هاتووه.
ئه‌و دادگایه دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوور، ده‌بووایه به پێی مادده‌ی 92ی ده‌ستووری، ئه‌و دادگا فیدراڵییه دروست بكرێـه‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌كراوه.
له مادده‌ی 92، من نامه‌وێ بچمه ناو ورده‌كارییه‌كه‌ی، به‌ڵام به پوختی ده‌یخه‌مه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه دروستكردنی دادگای ده‌ستووری به چ شێوه‌یه‌ك بێت، كه ده‌ڵێت:
1- دادگای فیدراڵی باڵا ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆییه له رووی دارایی و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه.
2-دادگای فیدراڵی باڵا، له ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و پسپۆڕی بواری فیقهی ئیسلامی و یاساناس پێكدێت، دیاریكردنی ژماره و شێوازی هه‌ڵبژاردن و كاری دادگاكه به یاسا رێكده‌خرێت، به زۆرینه‌ی 2 له‌سه‌ر 3ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
به‌ڕێزان نه‌م ئه‌م یاسایه پێكهاتووه كه ده‌بووایه 2 له‌سه‌ر 3ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، نه به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره‌ش ره‌فتار كراوه.
ئه‌م دادگایه ئه‌و كاته ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر مادده ده‌ستوورییه‌كان بدات، خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور پێكهاتبێت.
بۆیه ئێمه داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین له خولی داهاتوو، هه‌وڵی پێكهێنانی دادگای فیدراڵی به‌پێی رێكاره‌كانی ده‌ستوور بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌ن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بدات، كه له ده‌ستووردا هاتوون و له‌وانه‌یه ببن به كێشه‌ی نێوان هه‌رێمه‌كان و حكومه‌تی فیدراڵ.
له هیچ بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووریدا نه‌هاتووه، كه بڵێت دادگای فیدراڵی کە له كاتی یاسای حكومه‌تی راگوزه‌ردا پێکهاتووه، ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوور بدات.
گریمان ده‌ستووره‌كه به‌و شێوه‌یه‌ش بێت، واتا ئه‌م دادگایە به شێوه‌یه‌كی ده‌ستووریش رێكبخرێت، هیچ دادگایه‌ك بۆی نییه مادده‌یه‌كی ده‌ستووری بنووسێته‌وه، رێكاری گۆڕانكاری له مادده‌كان ده‌ستووردا، له ده‌ستوور خۆیدا دیاریكراون، كه به چ شێوه‌یه‌كه، كه‌واته هیچ دادگایه‌ك شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی نییه، كه ماددە ده‌ستوورییه‌كان بگۆڕێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌و دادگایه داویه‌تی، دژی هه‌موو بنچینه‌كانی مادده ده‌ستوورییه‌كانه، ئه‌و ماددانه‌ی كه باسم كردن، دیاریكراون و هیچ دادگایه‌ك ناتوانێت، بێت ئه‌م ماددانه بگۆڕێت، به‌ڵام بڕیارێكی له دژی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم داوه كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و گۆڕانكارییه له مادده ده‌ستوورییه‌كان، كه ئه‌و مافانه‌ی به خه‌ڵكی كوردستان داوە چۆن ئیداری ئه‌و دۆسیه‌یه بكات.
ئێمه باسمان كردووه، كه ئەو بڕیاره له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا دراوه، له‌وانه‌یه هۆكاری سیاسی له پشت بووبێت، هه‌م له ده‌ستنیشانكردنی كاته‌كه، هه‌م له چۆنیه‌تی ده‌رچوواندنی بڕیاره‌كه، بڕیارێكی سیاسییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقدا نییه.
ئێمە داوامان له حكومه‌تی فیدراڵی كرد، كه كاتمان پێبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین، تاكو بگه‌ینه ئه‌نجامێك له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌ستوور، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و گرفتانه‌ی كه ئێستا هه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێنه‌داین، بڕیارێكی تاكلایەنانە درا، بڕیاره‌كه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ما ده‌ستووریانه‌ی كه هاتوون.
پشتیان به یاسایه‌ك بەستووە، كه یاسای 1976ـه و له زه‌مانی رژێمی پێشووتر و پێش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ن كه له عێراق هه‌بووه، ئه‌م یاسایه بۆ حكومه‌تێك بووه كه مه‌ركه‌زی بووه نه‌ك حكومه‌تێكی فیدراڵی، بۆچی هه‌رچی یاسایه‌ك هه‌یه ره‌تكراوه‌ته‌وه ته‌نیا دوو یاسا نه‌بن، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یانه كه په‌یوه‌سته به بابه‌تی ته‌عریب و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، له‌گه‌ڵ یاسای نه‌وت و غاز، ئه‌وانیش له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه و ره‌نگدانه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی تێدا نییه، پشتبه‌ستن به‌و یاسایه، ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ پێش ده‌ستوور، ئێمه ده‌ستوورمان هه‌یه و ده‌بووایه هه‌رچی بڕیارێك بدرێت پشت به مادده‌یه‌كی ده‌ستووری ببه‌سترێـت، بۆیه قه‌بووڵ نه‌كردنی ئه‌م بڕیاره پشت به ده‌ستوور ده‌به‌ستین، ئێمه ده‌ستوور و یاسامان هه‌یه و به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره هه‌ڵوێستمان وه‌رگرتووه.
ده‌مه‌وێ خاڵێكی دیكه‌ش بخه‌مه‌ڕوو، كه له ساڵی 2007 هه‌وڵێكی زۆر درا بۆ ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازی حكومه‌تی فیدراڵ، یاساكه هه‌مووی ئاماده‌كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێـت، به‌ڵام دیسان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی فیدراڵی قه‌بووڵی نه‌كرد ئه‌و یاسایه ده‌ربچێت.
مەسرور بارزانی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەخاتەڕوو
3سال |
کوردستان پڕێس ![]() |

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
کوردستان پڕێس 
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
حەماس هاتە دەنگ لەبارەی ئاگربەست
1 رۆژ پێش ئێستا
نیاز حاجی : منیش لە جیات سوودانی بم مووچە نانێرم !
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بەڵایەکی گەورە بەسەر ئیسرائیل دەهێنین
1 رۆژ پێش ئێستا
دەنگێکی بەهێز لە سلێمانی بیسترا
1 رۆژ پێش ئێستا
هێزی پێشمەرگە کەوتوونەتە ئامادەباشی تەواو
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه