Kurdistan Press - پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە

 

شەپۆڵێکى گەرما روو لە ناوچەکەمان دەکات  سبەى ڕۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دەست پێدەکات تاوەکو هەفتەى داهاتوو ئەو بارستە هەوایە گەرمە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە ,ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما رۆژى پێنج شەم دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى  خۆى پێشبینى بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر 47 پلەى سیلیزى  , سلێمانى 45 پلەى سیلیزى دهۆک 46 پلەى سیلیزى کرکووک  50  پلەى سیلیزى و هەڵەبجە 47 پلەى سیلیزى  ئیدارەى گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە 51 پلەى سیلیزى ئیدارەى ڕاپەڕین 45 پلەى سیلیزى وە ناوچە شاخاویەکان لە سەرووى 42 پلەى سیلیزى  دەبێت ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە سەرووى 34 پلەى سیلیزى دەبێت . ئەم شەپۆڵى گەرمایە ماوەى  مانەوەى بۆ چەند ڕۆژێک درێژدەبێتەوە بۆیە جیاوازە لە شەپۆڵەکانى تر ئەمەش وا دەکات هەرێمى کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆڵێکى گەرماى چەند ڕۆژە بێت .    

بەشى پێشبینى/6-8-2023

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه