KurdistanPress...

CLOSE

كونسوڵی ئه‌مریكا: ماڵی یه‌كگرتوو ماڵێكی سه‌رفرازه‌

كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هەرێم، له‌ وتاری ماڵئاواییدا كه‌له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی پێشكه‌شی كرد وتی،"هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێممان كرد له‌ دامه‌زراندنی سیستمی بایۆمه‌تری مووچه‌ كه‌ بووه‌ هۆی‌ نه‌هیشتنی‌ 50 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری‌ بندیوار 124 هه‌زار دوومووچه‌یی".  دەشڵێت: "ماڵی یه‌كگرتوو ماڵێكی سه‌رفرازه‌".

 

بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، ئیرڤن هیکس، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا لە هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ي ئابي 2023، له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی وتاری ماڵئاوایی پێشكةش کرد وتی: "سوپاس بۆ ئێوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ من لێره‌ ئاماده‌بوون، له‌كاتێكدا خۆم ئاماده‌ ده‌كه‌م بۆ جێهێشتنی هه‌ولێر دوای ساڵێكی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و ئێوه‌، له‌ باسكردنی میوانداری كورد و جوانی خاكه‌كه‌تان و خواردنی خۆش و ئه‌و گه‌رم و گوڕی دۆستایه‌تی راسته‌قینه‌یه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێی ئاشنا بووم، وای كرد كه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌م وه‌ك دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی یه‌كێك بێت له‌ باشترینةكان".

 

ئه‌وه‌شی وت: "بۆیه‌كه‌م جار كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، 15 كونسووڵی گشتی هاوبیری كۆكرده‌وه‌، كه‌ ئێمه‌ پێی ده‌ڵێین CGCG رێگه‌یه‌ك كه‌ براو خوشكه‌ دیموكراسه‌ خوازه‌كانمان توانیان له‌ یه‌ك ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان قسه‌بكه‌ن، له‌وانه‌ش مافه‌كانی مرۆڤ، یه‌كسانی جێنده‌ری، لێبوورده‌یی ئاینی و مامه‌ڵه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ كه‌مینه‌كان و ئازادی رۆژنامه‌وانی بارزگانی و وه‌به‌رهێنان و نه‌وت و غاز و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌".

 

كونسوڵی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ئێمه‌ پابه‌ند ده‌مێنینه‌وه‌ بۆ دابینكردنی پێداویستی و راهێنان و پاڵپشتی لۆجستی بۆ پێشمه‌رگه‌، له‌وانه‌ش دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی لۆجستی له‌ سلێمانی، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین دوو باره‌گای سه‌ره‌كی بۆ دوو فه‌رمانده‌كه‌ له‌ ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌".

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "كونسوڵی ئه‌مریكا هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌ دامه‌زراندنی سیستمی بایۆمه‌تری مووچه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ هۆی‌ نه‌هیشتنی‌ 50 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری‌ بندیوار و 124 هه‌زار دوومووچه‌یی".

 

وتیشی: "ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتگیری كردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه‌ پێشوازیان له‌ په‌ناهه‌نده‌ و ئاواره‌كان كرد، له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌یان. ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین به‌خشه‌ری مرۆییه‌ بۆ عێراق، له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ زیاتر له‌ 3.4 ملیار دۆلار هاوكاری مرۆییان به‌خشیوه‌ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و عێراقیانه‌ی له‌ وێرانكاری داعش رزگاریان بووه‌ و پاڵپشت بووین بۆ په‌ناهه‌نده‌ی سووری و عێراقییه‌كانی له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ بوون و ئه‌و كۆمڵگایانه‌ی له‌ خۆیان گرتن و ئه‌وانه‌شی كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵی خۆیان له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ته‌نها له‌مساڵدا به‌خشینه‌ مرۆییه‌كانمان به‌ بڕی 301 ملیۆن دۆلار ته‌رخانكرا بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی پێویست و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پشتیوانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ناگه‌و هاوكاری خۆراك و پشتیوانی بژێوی بۆ ئاواره‌ عێراقییه‌كان و په‌ناهه‌نده‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌م هاریكارییه‌ پشگتیرییه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ به‌ كۆ‌ومه‌ڵگه‌ و چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ 1.2 ئاواره‌ كه‌ ماونه‌وه‌".

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "تیمی كونسوڵخانه‌مان خۆشحاڵبوون به‌ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سووتان و جوانكاری له‌ سلێمانی له‌ مانگی 11ی ساڵی رابردوو، نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ ریسَگه‌ی هاریكاری مرۆیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌، ئێستا پێداویستی باشی بۆ دابینكراوه‌، بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ رزگاركردنی ژیان بۆ په‌ناهه‌نده‌كان و ئاواره‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ لێره‌ له‌ سلێمانی".

 

هه‌روه‌ك وتیشی: "تیمی كونسووڵخانه‌ راهێنان بۆ هاوبه‌شه‌ خۆجێیه‌كان كردووه‌ و ئامێریان بۆ دابینكردوون، بۆ به‌ دیجیتاڵكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ شوێنه‌وارییه‌كان و چالاكییه‌كان بۆ دروستكردن و رێكخستنی تۆماری دیجیتاڵی و به‌ڕێوه‌بردنی داتاكان، بۆ نموونه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 200 ده‌ستنووس دیجیتاڵ كراون و كه‌ مێژووی زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار ساڵه‌ له‌ باكووری عێراق".

 

ئه‌وه‌شی زیاد كرد: "هه‌روه‌ها 1.4 ملیۆن دۆلارمان دابینكرد بۆ یارمه‌تیدان له‌ كردنه‌وه‌ی سێ تاقیگه‌ی زانیاری ته‌كنه‌لۆژی به‌ سیستمی سیسكۆ، له‌ هه‌ر سێ زانكۆكانی پۆله‌ته‌كنیك له‌ هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م پاڵپشتییه‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلار له‌ خۆده‌گرێت، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ندین شوێنه‌واری كه‌لتووری گرنگ، له‌وانه‌ش قه‌ڵای هه‌ولێر و ده‌رگای بادینان له‌ ئامێدی و په‌رستگای لالش".

 

له‌ كۆتاییدا خۆشحاڵم تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دروستكردنی كۆمپاوندی كۆنسووڵخانه‌ نوێیه‌كه‌مان به‌ بڕی 800 ملیۆن دۆلار له‌ دروستكردنه‌كه‌یدایه‌ و له‌ ساڵی 2024 ته‌واو ده‌بێت.

 

هاوكات له‌ په‌یامێكدا بۆ پارتی و یه‌كێتی له‌ باره‌ی نزیك بوونه‌وه‌یان له‌ رێككه‌وتن و دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن وتی: "ماڵی یه‌كگرتوو، ماڵێكی سه‌رفرازه‌".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه