ئەمرۆ پێنجشەممە 3/8/2023، بە بیرۆکە و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوە و خستنەکاری سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتیان ڕاگەیاندرا.
لەم بارەیەوە ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ''ئەو پڕۆژەیە بیرۆکەی مەسرور بارزانییە و لەسەر ڕاسپاردەی جەنابیان پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە، ئەوەش هەنگاوێکی دیکەی بەئەلکترۆنیکردنی حکوومەتە بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و زیاتر نزیکبوونەوەی هاووڵاتییان و دامەزراوەکان لە یەکتری.
ئاماژەی بەوەش دا: لەمەودوا هاووڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەتوانن سکاڵاکانیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بگەیەننە لایەنی پەیوەندیدار.
فەرمانگەی تەکنەڵۆجیا و زانیاری و فەرمانگەی یاسایی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانمان کرد، بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان بۆ دامەزراندنی ئەم سیستەمە، دواتر وەک تاقیکردنەوە بە شێوەی کرداری هەنگاوەکانی تۆمارکردنی سکاڵامان جێبەجێ کرد.
وەڵام بدەوه