Kurdistan Press - نەیاری کاک مەسرور نەیاری شەخسی نین بەڵکو نەیاری کوردستانن نەیاری کاک مەسرور نەیاری شەخسی نین بەڵکو نەیاری کوردستانن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەیاری کاک مەسرور نەیاری شەخسی نین بەڵکو نەیاری کوردستانن

نەیاری کاک مەسرور نەیاری شەخسی نین بەڵکو نەیاری کوردستانن! 

‏‎کاتی خۆی دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول کاتێک ئامادەکاری  دەکرا بۆ کۆنگرەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا، کە کوردانی  ھەموو پارچەکانی کوردستان تێدا بەشداربوون، لە سەرەوە وێنەیەکی گەورەی بارزانی نەمر دانرابوو، ھەندێکیان لەناو ھۆڵەکە دەنگیان بەرزکردەوە وتیان نابێت وێنەی بارزانی لێرە بێت، لەوێ ناکۆکی دروستبوو، کەسێک ھەڵسا بە ئەوانەی وت کە دژی وێنەی بارزانی بوون وتی بارزانی لێرە نیە بەڵام ئێوە ھەتا لە وێنەی بارزانیش دەترسن! وێنەکەش لێرە لاببرێت ئەی چۆن لەدڵمان دەیھێنە دەرەوە. 

‏‎  سی و سێ ساڵە حوکمڕانی کوردی ھەیە، لەم ماوەیەدا ھیچ بەرپرسێکم نەبینیوە لە ھەموو حیزبەکانی کوردی بەقەت کاک مسرور بارزانی نەیاری ھەبێت، ھەرچی نەیاری حوکمڕانی کوردی یە کە نایانەوێت شتێک ھەبێت بەناوی ھەرێمی کوردستان ڕقی دونیایان لە کاک مەسرورە. ھەرچی شۆڤێنە ڕقی لە مەسرور بارزانی دەبێتەوە. 

‏‎ھەرچی  ئەوانەی کە دەیانەوێت ھەرێمی کوردستان لاواز بێت ڕقی لە کاک مەسرورە، ھەرچی نۆکەرانی نەیارانی کوردە کە لای نەیارانی کوردستان ناونراون بە «الاکراد» ڕقی لە کاک مەسرور دەبێتەوە. ڕقیان لە کوردایەتی کاک مەسرورە کە مساومە ناکات لەسەر ھیچ مافێکی کورد، ڕقیان لەجدیاتی کاک مەسرورە کە ھێندە جدییە لەکارکردندا نە موجامەلەی  کەسی دەوێت نەموجامەلە بۆ کەس دەکات! ھەتا ڕقیان لەوێنە و و ڕوخسار و  ناوی کاک مەسرورە کە ھەرگیز ئاوڕ لەو کەسانە ناداتەوە کە بەرژەوەندی خواز و دژە کورد و نۆکەری بێگانەن!

‏‎ئەو ھەموو نەیارەی کاک مەسرور ھەیە گەر دەوڵەتێکی بەھێز ھێندە نەیاری ھەبوایە دەمێک بوو تەسلیم ببوو چووبوە ژێر ڕکێفی نەیارەکانی بەڵام نەیارەکانی کاک مەسرور چەند زۆربن چەند زیاتر دژایەتی بکەن جەنابیان زیاتر دژییان دەوەستێتەوە قەتیش تەسلیمی  ئیرادەی ئەوان نابێت. نەیاری کاک مەسرور نەیاری شەخسی نین بەڵکو نەیاری جەنابیان نەیاری کوردستانن کە دەبینن کاک مەسرور چەند خەمخۆرو فیداکاری کوردستانە نەیاری دەبن و ڕقیان لێ دەبێتەوە چونکە گەورەترین بەربەستی پیلانەکانی ئەوانە و تەسلیم نابێت. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه