ئەمڕۆ یادی تاوانێکی تر لە زنجیرە تاوانەکانی ڕژێمی پێشوی ڕوخاو دژ بە خەڵکی کوردستان دەکەینەوە ، یادی چل ساڵەی تاوانی جنۆساید کردنی زیاتر لە ٨ هەزار بارزانی دەکەینەوە ، لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٩٨٣/٧/٣١ ڕژێمی دیکتاتۆر و سەرکوتکاری ڕووخاو ، گەمارۆی کۆمەڵگاکانی قوشتەپە و بەحرکە و هەریر و سۆران لە سنوری هەولێر دا‌و هەشت هەزار هاوڵاتی بارزانی سڤیل و بێتاوانی بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەنی دەستگیر کرد و ، بەرەو ناوچەکانی باشوری عێراق گواستنیەوە و لەوێ و لە بیابانەکاندا بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە لە گۆڕی بەکۆمەڵدا کۆمەڵ کوژ و زیندە بە چاڵی کردن …
ئامانجی ئەم تاوانە قێزەون و ناڕەوا کە دژ بە گەلی کورد و بارزانییەکان ئەنجامدرا بۆ پاکتاوی نەژادی کورد و شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان و سەرکردایەتیە خەباتگێڕەکەی و تۆڵەسەندنەوە لە بارزانییەکان بوو ، لە پێناوی کوژاندنەوەی بڵێسەی شۆڕش و و خەبات و تێکۆشان، چونكه بارزان سه‌رچاوه‌ی شۆرشی دژ به رژێمی دكتاتۆر بوو ، مێژوو سه‌لماندویەتی هه‌موو ئه‌و رژێمانه‌ی هه‌وڵی له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد به رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر یان داوە شكستیان هێنا و رێبازی بارزانی بەردەوامەو وه‌كو مه‌شخه‌ڵیك رێگای نه‌وه له دوای نه‌وه‌ی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ڕووناك ده‌كاته‌وه….له‌م رۆژه‌دا و له‌م بۆنه خه‌مناكەدا سه‌ری رێز و نه‌وازش دائه‌نوێنین بۆ گیانى پاكی هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری خوازی كوردستان و بۆ هەمیشە یادیان له‌ناو دڵ و ناخی هه‌موو كوردێك ده‌مێنێته‌وه …. داواكارین له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بە پشت بەستن بە مادەی (١٣٢) ی دەستور ، یاسایه‌ك دارێژێت بۆ قه‌ربوو كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوه‌كان هەوڵی جدی بدرێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ی روفاتی پیرۆزی قوربانیانی نێو گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان و تاوانی ئه‌نفال وه‌كو تاوانی جینوساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بناسێندرێت … هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی بارزانیە جینۆسایدکراوەکان سەرجەم شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی عێراق ..
فراكسێونی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 31-07-2023
وەڵام بدەوه