Kurdistan Press - حکومەتی ھەرێم پرژەیەکی گرنگی راگەیەنرا حکومەتی ھەرێم پرژەیەکی گرنگی راگەیەنرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی ھەرێم پرژەیەکی گرنگی راگەیەنرا

ڕۆژى دووشەممە، ٣١ى تەممووزی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی د. جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەى میدیا و زانیاری و بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی وەزارەت و دامودەزگای حکومەت، پرۆژەى "سەکۆ" وەکوو پرۆژەیەکی ڕاگەیاندنی حکومەت ڕاگەیەنرا. ئامانجی پرۆژەکە، بەرەنگاریی هەواڵ و زانیارییە نادروستەکانی کەناڵە جۆراوجۆرەکانی ڕاگەیاندنە، کە کاریگەرییان لەسەر بەلاڕێدابردنی ڕاى گشتی و هۆشیاریی خەڵک هەیە".

د.جوتیار عادل دەڵێت:''هەوڵی پرۆژەکە ئەوەیە بەرەنگاریی هەواڵ و زانیاریی نادروست بکات، هەروەها پڕوپاگەندەى ڕاستیشێوێن ڕەت بکاتەوە و هۆشیاریی بەدواداچوونی خەڵک بۆ هەواڵ و زانیارییەکان بباتە سەرەوە، ئەمەش بە مەبەستی گەیشتنی خەڵک بە زانیاریی دروست و گەیاندنی هەواڵ بە زمانێکی شارستانی و نەرمی ڕاگەیاندن کە بە هۆیەوە گوتارێکی پیشەیی دروست بکرێت، ئەمەش بە هەماهەنگی و هاوکاریی وەزارەتەکان و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و فەرمانگەى میدیا و زانیارییش بۆ هەموو هاوکارییەک ئامادەیە."

کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تێگەیشتنی قووڵ بۆ ئەو هەوڵانەى هەواڵی ناڕاست و پڕوپاگەندە بەرامبەر حکومەتی هەرێم بڵاو دەکەنەوە و دەیانەوێت لە ڕێگەى کۆمەڵێک شێواندن و پەخشکردنی ناڕاستییەوە، بۆشایی بخەنە نێوان هاووڵاتییان و حکومەت، دەیەوێت لە ڕێگەى پرۆژەى ڕاگەیاندنی جیاجیاوە، بەرگری لەو هەوڵانە بکات و دروستترین زانیاری و هەواڵەکانی پەیوەست بە حکومەت و ژیانی گشتی، بگەیەنێتە هاووڵاتییەکانی، ئەمەش لە پێناو ڕوونیی زیاتر و پێشاندانی وێنەى ڕاستەقینەى حکومەت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا