Kurdistan Press - فیدڕاڵیەت لە ژێرپێی فیشەک دا فیدڕاڵیەت لە ژێرپێی فیشەک دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فیدڕاڵیەت لە ژێرپێی فیشەک دا

فیدڕاڵیەت لە ژێرپێی فیشەک دا

تەنیا کوردی

(١)

عێراق بەگوێرەی دەستووری عێراق، دەوڵەتێکی فیدڕاڵییە، بەڵام لە دوای دروسبتوونی حەشدی شەعبی عێراق بووەتە سەربازگەیەکی گەورە...

بە گوێرەی سەرچاوەکانی ھەواڵ، زیاتر لە ٢٤٠ ھەزار سەرباز لەنێو حەشدی شەعبی میلاک کراون، بەڵام لە حەقیقەتدا ژمارەکە ناگاتە شەست ھەزاری فعلی، ئەم میلاکانە بەناوی جۆراو جۆر تۆمار کراون...

ئێستا حەشد کە توانی بودجەکەی نزیک بێت لە ٣ ملیار دۆلار؛ بۆ پڕکردنەوەی ئەم میلاکە دەیانەوێ  لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم لە خانەقین تا کەرکووک و شنگال و دەشتی نەینەواو مووسڵ خەڵک ناونووس بکات و میلاکەکە پڕبکاتەوە...

 حەشدی کوردی و حەشدی مەسیحی و حەشدی شەبەک و کاکەیی و تورکمان و ئێزدی، عەرەبی کە پێشتریش ھەبوونە، سەربازگەکە فراوانتر دەکەن...

بەداخەوە بەشێکی پڕکردنەوەی ئەم میلاکە لەو ناوچانەیە کە کوردستانین وەک سەند و بەگوێرەی مادەی ١٤٠ ناوچەی کێشە لەسەرن...

ھەر کەسێک بە حەشد ناوی نوسرابێ مووچەکەی لە ملیۆنێک و دووسەدو پەنجا ھەزار دەستپێدەکات، بەڵام بەشێک لەوانەی کە شەبەک و ئێزدی و کاکەیی و تورکمانن کە موچەکەیان شەشسەد ھەزارە ئەمانە پڕکردنەوەی میلاکن کە نیوەی موچەکە بەوانە دەدرێ و نیوەکەی تریش وەک میلاک پارەکە دەچێتە گیرفانی بەرپرسە باڵاکانی حەشدەوە لەگەڵ ئەو حەشدانەی لە وڵاتێکی تر ھاتوون و میلاک کراون...

 بەشێک لەپەکەکەش بەم مووچانە لە ریزەکانی حەشد ناویان تۆمارە بە حەشدی پەکەکە...

ئەمە ئەو پیلانگێڕێیەیە کە حەشد دەیەوێ جاشی کوردی ڕۆڵی لە لێدان لە فیدڕاڵیەتی عێراق و کەوتنی قەوارەی ھەرێم ھەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه