Kurdistan Press - لە سنووری سلێمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج. لە سنووری سلێمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە سنووری سلێمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج.

قایمقامی شارباژێر راگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج، ئاگرێک لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (28ـی تەمموزی 2023)، شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارباژێر راگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە سنوورەکەیان ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج و تائێستا زیانەکان نەزاندراوە.

هەروەها قایمقامی شارباژێر گوتیشی، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە، ئاگرێک لە ناوچەکە کەوتووەتەوە و تیمەکانی تەندروستی و بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە.

بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکە کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بووە لە گوندی رەنگێنەی سنووری ناحیەی چوارتا لە قەزای شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه