Kurdistan Press - شایستە داراییەکانیانی جوتیارانی هه‌ولێر دابەشدەکرێت شایستە داراییەکانیانی جوتیارانی هه‌ولێر دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شایستە داراییەکانیانی جوتیارانی هه‌ولێر دابەشدەکرێت

پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه‌ کێشەی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی شاره‌كه‌یان چارەسەر كردووه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەوانەی کەمتەرخەم بوونە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کارگەی داسی سەر بە کۆمپانیا خۆشناو کە گەنمی جووتیارانی هەولێری وەرگرتووە، هەموو ئامادەکارییەکی ژمێریاریی کردووە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی جووتیاران دابەش بکات.

ڕاشیگه‌یاند: هەموو ئەو جووتیارانەی گەنمیان رادەست کردووە، دەتوانن لە ئەمڕۆوە شایستە داراییەکانیان له‌ سایلۆی داس له‌ شاره‌دێی شه‌مامك به‌هه‌مان نرخی سایلۆكانی عێراق چه‌كی بانكیان وەربگرن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: کۆمپانیای داس توانیویەتی نزیکەی 7 هەزار و 500  تۆن گەنم وەربگرێت و کێشەی هەموو جووتیارانی چارەسەر کردووە.

ئومێد خۆشناو جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئەو لیژنەیەی لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستنیشان کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا رێکار و رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگرێتە بەر کە کەمتەرخەمبوونە لە وەرنەگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەولێر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه