ئەم فشارە ئابوورییەش تەواو
تەنیا کوردی
بەغدا وەک دوێنێ گوتمان دەزانێ کە ئیتر ھەرێم رێگایەکی ھەیە بۆ دەرچوون لەم فشارە ئابوورییەی کە لەسەر ھەرێم دروستکراوە، چونکە بەغدا دەزانێ لە دوای شازدەی ئۆکتۆبەریش فشارێکی دیپلۆماسی خستە سەر ھەرێم و سەرکەوتوو نەبوو، ئێستاس سەرکەوتوو نابێ، ھونەری سەرکەوتنی ھەرێم لە پێداگرییە لەسەر دەقێکی نووسراو کە شەرعیەتی رێککەوتنی لە دەسەڵاتی یاسادانان وەرگرتووە، بۆیە بەغدا بەدوای شاندی ھەرێمی ناردەوە بۆ رێککەوتنی کۆتایی لەسەر شایستەداراییەکان، چونکە تێکچوونی ئەم رێککەوتنە تەسفیەی حساباتی سیاسی بەدوادادێ، راستە کورد دەتوانێ لەماوەیەکی کورتدا حساباتی نەوتی خۆی رێکبخاتەوە، بەڵام حکومەتێک کە لە بەغدا بە پارچەی کۆنی سیاسی بە زۆر بەیەک لێکندراوە دەیان حساباتی سیاسی دەچێتە سەر بۆ ئاڵۆزبوون...
ئیتر سیاسەت وایە لەو شوێنەی کە لایەنی بەرامبەر دەیەوێ بتوەستێنێ دەبێ لەو شوێنە حساباتی کردنەوەی دەرگایەکی نوێت کردبێ...
بەغدا کە ئێستا لە گفتوگۆیە لەگەڵ ھەولێر و دەڵێن رێککەوتن دەکەین و دەرگاکە دانەخراوە، بە کرانەوەی دەرگای رێککەوتن و جێبەجێکردنی رێککەوتن بێ، یان بە داخستنی دەرگای رێککەوتن و کرانەوەی دەرگایەکی نوێ لە دەرەوەی حساباتی بەغدا بێ، کورد بەسەرکەوتوویی لەم فشارە ئابوورییە دەردەچێ...
وەڵام بدەوه