Kurdistan Press - سەبارەت بە دانەر داوكارییەك دەدرێتە کۆمپانیای گوگڵ سەبارەت بە دانەر داوكارییەك دەدرێتە کۆمپانیای گوگڵ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەبارەت بە دانەر داوكارییەك دەدرێتە کۆمپانیای گوگڵ

بۆ یادكردنەوەی رووداوی ونبوون و دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەز، داواكارییەك دەدرێتە كۆمپانیای گوگڵ و كۆمپانیاكەش وەڵام دەداتەوە

‎ڕاوێژکاری تەکنەلۆژی ئەندازیار کێوان حەسەن راگەیاند: "بە ئیمیلێكی فەرمی داوامان لە كۆمپانیای گوگڵ كردووە بۆ ئەوەی رۆژی دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەز، لەسەر پەڕەی گۆگڵ دابنرێت، گۆگڵ بە فەرمی بە ئیمیل وەڵامی داینەوە و داوای هەندێك بەڵگە و دیكیۆمێنتی كرد ئێمەش بۆمان رەوانە كردوون"

‎ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر گوگڵ بڕیاری دا ئەو كات لە رۆژی دۆزینەوەی تەرمی دانەر هەموساڵێک وێنەی دانەر وەک لۆگۆ لەسەر ماڵپەری کۆمپانیایی گوگڵ دەبێت بۆ ماوەی 24 كاتژمێر و بەهەموو زمانەكان دەكرێت چیرۆک و رووداوەكە بخوێندرێتەوە

هاوکات ئەندازیار کێوان حەسەن ئاماژەی بەوەش کرد کە لەمەودوا ڕوداوە کارێگەر و مێژووییەکانی کوردستان و دەنێرێتە ناو سایتە جیهانییەکان

‎دوای نزیکەی 60 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی تەرمی دانەری 10 مانگ، رۆژی 12ی02ی 2022 ، تەرمەکەی دۆزرایەوە

‎هاوکات ماڵپەڕی گوگڵ هەموو ساڵێک ساڵیادی کەسایەتی زاناو داهێنەر و ڕووداوە مێژوویی و کاریگەرەکان دەکاتەوە

‎گوگڵ كۆمپانیایەكی ئه‌مریكیی تایبەت بە تەكنەلۆژیا و ئینتەرنێتە و لە ساڵی  1996 دامەزراوه‌

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا