Kurdistan Press - شاخەوان عەبدوڵا داوای لە هەردوو وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای عێراق کرد زمانی کوردی بخرێتە مەنهەجی قۆناخەکانی خوێندن شاخەوان عەبدوڵا داوای لە هەردوو وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای عێراق کرد زمانی کوردی بخرێتە مەنهەجی قۆناخەکانی خوێندن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاخەوان عەبدوڵا داوای لە هەردوو وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای عێراق کرد زمانی کوردی بخرێتە مەنهەجی قۆناخەکانی خوێندن

د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە ڕاگەیەنراوێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی کرد و ڕایگەیاند: ئێمە شانازی زۆر بە زمانی ڕەسەنی کوردی و کەلەپوورە مێژوویی و مرۆییەکانمان دەکەین

لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوای لە هەردوو وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای عێراق کرد "زمانی کوردی بخرێتە مەنهەجی قۆناخەکانی خوێندن لە سەرتاسەری عێراقدا، چونکە زمانێکی فەرمییە و بەپێی دەستووری عێراق کە لە ماددەی 4 هاتووە (هەردوو زمانەکانی عەرەبی و کوردی زمانی فەرمی عێراقن)."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه