Kurdistan Press - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرزەكانی بۆ هاووڵاتییان دەكاتە قیست و بە شێوەی داشكاندن وەری دەگرێتەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرزەكانی بۆ هاووڵاتییان دەكاتە قیست و بە شێوەی داشكاندن وەری دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرزەكانی بۆ هاووڵاتییان دەكاتە قیست و بە شێوەی داشكاندن وەری دەگرێتەوە

ئاسانكاری و بارسووككردنی هاووڵاتییان پاڵپشت بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران، قەرزەكانی لە هەر سێ سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزاردا دەكاتە قیست و ئەو هاووڵاتییانەیشی كە بە یەكجار قەرزەكانیان دەدەنەوە، بە داشكاندنی ڕێژەی 15% لە بڕیارەكە سوودمەند دەبن بە مەرجێك هاووڵاتییان لە ماوەی 90 رۆژدا دەست بە مامەڵەكانیان بكەن.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەسەرەوەیە و ئاراستەی دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەت لە سەرجەم شار و شارۆچكە و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە، ئاماژە بەوە دراوە كە لەبەر بەرژوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بەمەبەستی بارسووككردنیان لە دانەوەی قەرزەكانیان بڕیارمانداوە بە قیستكردنی قەرزەكانی حكوومەت.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە: بڕی هەر قیستێك دەستنیشان بكرێت و هاووڵاتیش پابەندە مانگانە بە دانەوەی قیستەكەی كە دەتوانێت قەرزەكەی بۆ 12 مانگ بكاتە قیست. هەروەها ئەو هاووڵاتییانەیشی دەیانەوێت قەرزەكانیان بە یەكجار و بەبێ قیست بدەنەوە، داشكاندنی ڕێژەی 15%یان بۆ دەكرێت، بەڵام ئەو هاووڵاتییانەی كە بە شێوەی قیست قەرزەكانیان دەدەنەوە داشكاندنی ڕێژەی 15% نایانگرێتەوە، بەڵكوو دەتوانن بەشێوەی قیست لە ماوەی 12 مانگدا قەرزەكانیان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا