Kurdistan Press - ‎لەسەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز حکومەتی عێراق بە توندی هاتە دەنگ ‎لەسەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز حکومەتی عێراق بە توندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎لەسەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز حکومەتی عێراق بە توندی هاتە دەنگ

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق بە توندی ئیدانی سوتاندنی کتێبی قورئانی پیرۆز دەکات، کە لەلایەن ھەندێک کەسی دەروون نەخۆش و توندڕەوەوە.

‎ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارە قێزەونە، کە ھەستی ملیۆنان موسڵمانی ئازارداوە، ڕەنگدانەوەی ڕۆحێکی شەڕانگێزی ڕقاوین کە پەیوەندی بە ئازادی ڕادەربڕینەوە نییە، بەڵکو کردەوەیەکی ڕەگەزپەرستی و ھاندانی توندوتیژی و ڕق و کینەیە، رێگەدانیش بەم کردەوە توندڕەوییە، دووبارە جیھان دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو تاڵاوی تیرۆر و توندڕەویی.

‎لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، پەنابەرێکی عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکھۆڵم لە سوید، قورئانی پیرۆزی سوتاند و ئەمەش ناڕەزایەتییەکی زۆری موسوڵمانانی بەدوای خۆیدا ھێنا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه