سعودیە، 45 حاجی عێراقی بەهۆی ژەمە خواردنێكەوە ژەهراوی بوون
لە سعودیە 45 حاجی عێراقی بەهۆی ژەمە خواردنێكەوە كە لەلایەن دەستی حەج و عومرەوە پێشكەشیان كرابوو، ژەهراوی بوون.
ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی راگەیاند" 45 حاجی عێراقی بە ژەمێكی ئێوارە كە لەلایەن دەستەی حەجی عێراقەوە دابینكرابوو لە مەككەی پیرۆز ژەهراوی بوون".
بە وتەی سەرچاوەكە"دوێنێ پێنجشەممە، دوای ئەوەی لە هۆتێل پیرڵ لە مەككەی پیرۆز ژەمێكی ئێوارە لەلایەن دەستەی حەج و عومرەی عێراقەوە پێشكەش كرا، 45 حاجی عێراقی ژەهراوی بوون".
سەرچاوەكە دەڵێت"حاجییەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، حەوتیان تا ئێستا لە نەخۆشخانەن".
وەڵام بدەوه