Kurdistan Press - موقتەدا سەدر دەگەڕێتەوە موقتەدا سەدر دەگەڕێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موقتەدا سەدر دەگەڕێتەوە

ئەمڕۆ چاودێرێكی سیاسیی عێراقی ئاشكرای كرد رەوتی سەدر بەم زووانە بە هێزەوە دەگەڕێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی.

داود حلفی چاودێری سیاسیی عێراقی، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە كە بەم زووانە رەوتی سەدر دەگەڕێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی و گەڕانەوەكەش بە شێوەی راستەوخۆ بە پشتیوانی موقتەدا سەدر ڕێبەری سەدرییەكان دەبێت.

حلفی دەشڵێ سەدرییەكان دوای لێكۆڵینەوەی ورد لە دۆخی سیاسیی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییش، بڕیاری گەڕانەوە بۆ ناو پرۆسەی سیاسی دەدەن.

پێشبینیشی كردووە كە گەڕانەوەی سەدرییەكان كاردانەوەیەكی سیاسیی بەهێزی لەلایەن هێزە سیاسییەكانی تری عێراقەوە دەبێت.

هەروەها بەپێی لێدوانی حلفی، پێدەچێت رەوتی سەدر لەمەودوا لە ڕێگەی دروستكردنی دەستەیەك یان مەكتەبێكی سیاسییەوە ڕێبەرایەتی رەوتی سەدر بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه