Kurdistan Press - ‌‎كۆشكی سپی پێشوازی لە سەردانەکەی میری قەتەر و بەشداریی سەرۆكی هەرێم لە كۆبوونەوەی نێوان قەتەڕ و عێراق دەكات: ‌‎كۆشكی سپی پێشوازی لە سەردانەکەی میری قەتەر و بەشداریی سەرۆكی هەرێم لە كۆبوونەوەی نێوان قەتەڕ و عێراق دەكات: | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‌‎كۆشكی سپی پێشوازی لە سەردانەکەی میری قەتەر و بەشداریی سەرۆكی هەرێم لە كۆبوونەوەی نێوان قەتەڕ و عێراق دەكات:

‌‎كۆشكی سپی پێشوازی لە سەردانەکەی میری قەتەر و بەشداریی سەرۆكی هەرێم لە كۆبوونەوەی نێوان قەتەڕ و عێراق دەكات:

‌‎ئەمەریكا پاڵپشتی لە دیداری هەفتەی ڕابردووی نێوان میری قەتەڕ و سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ سودانی و گەورەبەرپرسانی عێراق کرد و پێشوازی لە بەشداریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان کرد لەو گفتوگۆیانەدا.

‌‎وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا لە پەیامێکدا دەڵێت: پێشوازی لە بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەم گفتوگۆیانەدا دەكەین بۆ پتەوتركردنی زیاتری هەماهەنگی لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراقد.

‌‎لە پەیامەكەدا هەروەها هاتووە: ئێمە پێشوازی لە سەردانەکەی ١٥ی حوزەیرانی ئەمیر شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی دەکەین بۆ بەغدا. ئەمریکا بە تەواوی پشتگیری لە سەروەریی عێراق و سەربەخۆیی و یەکگرتنەوەی زیاتری وڵاتەكە لەگەڵ ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و كۆمەڵگەی عەرەبیدا دەکات.

‌‎پەیامەكە هەروەها پاڵپشتی بۆ هەنگاوەكانی عێراق لە پیشەسازیی و خۆبژێویی وزە  و هاوكاریی عێراق لەگە وڵاتانی كەنداودا دەربڕیوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه