ماوەی چەند هەفتەیەكە، شەڕ و ناكۆكیی نێوان عەشیرەتەكانی عێراق ڕووی لە زیادبوون كردووە و ژمارەی پێوانەیی لە كوژران و برینداربوون بەهۆی ئەم شەڕانەوە تۆمار كراون، بەم هۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی فیدراڵی هەوڵی كەمكردنەوەی دیاردەی چەكی بێ مۆڵەت لە دەست چەكدارانی عەشیرەتەكان دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە عەبدولئەمیر شەمەڕی وەزیری ناوخۆی عێراق دووپاتی كردەوە كە هەوڵی پێكهێنانی لیژنەیەك دەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشە و شەڕی نێوان عەشیرەتەكانی عێراق لە پارێزگا جیاوازەكاندا، هەروەها هەوڵی كەمكردنەوەی چەكی بێ مۆڵەت بە دەست چەكدارانی عەشیرەتەكان دەدەن.
جێی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا، بە تایبەتی لە پارێزگای میسانی باشووری عێراق، شەڕ و پێكدادانی چەكدارانی عەشیرەتە ناحەز و كێشەدارەكان ڕووی لە زیادبوون كردووە و ئەنجامی خوێناوی لێ كەوتووەتەوە.
بەشێك لە عەشیرەتە عێراقییەكان جگە لە چەكی سووك، هەندێك جار چەكی مامناوەندی و قورسیش لە ڕووبەرووبوونەوەكانی یەكتریدا بەكار دێنن.
وەڵام بدەوه