شاخهوان عهبدوڵا لهسهر پاشهكهوتی مووچه هاته دهنگ
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبونەوەی پەرلەماندا پێشنیازی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خوێندەوەو دەنگی پێویستی هێناوە بۆ ئەوەی جێگیر بکرێت."
دەشڵێت"راستە سەرۆکی پەرلەمان وتی، دەنگی نەهێناوە، بەڵام من لەسەر ستەیج بوم و دەزانم دەنگی پێویستی هێناوە؛ بۆیە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەین."
هەر ئەمڕۆ شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی"ئەوەی پێمان کرا لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق جێگەمان کردەوە و جێگیر کرا، تەنیا بابەتی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مایەوە، ئەویش لە کۆبونەوەی ماڵی د. فوئاد حسێن پێشنیازێکمان لەو بارەوە خستەڕو."
وەڵام بدەوه