Kurdistan Press - کێ دەسەڵاتی ھەیە دەستکاری ماددەکانی بوودجە بکات کێ دەسەڵاتی ھەیە دەستکاری ماددەکانی بوودجە بکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێ دەسەڵاتی ھەیە دەستکاری ماددەکانی بوودجە بکات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، کە ئێستا پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق کارەکانی تەواو بووە و دوای دەرچوونی رێنوێنی، یاساكە جێبەجێ دەكرێ.

شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشکرایکرد "کارەکانی پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان تەواو بووە، رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار دەکرێ تا لە ماوەی ١٥ رۆژدا واژووی بکات، ئەگەر لەو ماوەیە واژووی نەکرد ئەوا راستەوخۆ پرۆژەکە خۆی دەبێت بە یاسا و رەوانەی وەزارەتی داد دەکرێ تا لە رۆژنامەی وەقایع بڵاو بکرێتەوە."

پەرلەمانتارەكە گوتیشی: "دواتر پرۆژەکە دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی رێنوێنی بۆ بڕگە و ماددەکان بۆ جێبەجێکردنیان دەردەکات، ئەگەر ماددە زیادکراوەکان و ماددە دەستکاریکراوەکان بە دڵی وەزارەتی دارایی نەبێت، ئەوا دەتوانێت لە رێگەی دادگای فیدراڵییەوە تانەی لێ بدات، ئەگەر ماددەیەک لەلایەن دادگاکەوە لابرا ئەوا تەواو لادەبرێت و ناگەڕێتەوە پەرلەمان."

سەبارەت بە ئەو وادەیەی کە پێویستە بۆ تەواوبوونی ئەم هەنگاوانە و کاتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە ئەمساڵدا، شوان محەمەد گوتی: "دوای دەرچوونی رێنوێنییەكان لە وەزارەتی داراییەوە یاسای بودجە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام چەند رۆژ دەخایەنێت دیار نییە و دیار نەکراوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه