سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌و خاڵانه‌دا ده‌چێته‌وه، كه له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا هه‌بوون و كاتی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستكاری كراون و له‌وه ورد ده‌بنه‌وه، كه چه‌ند "له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاری و ئامانجه‌كانیان ده‌گونجێ".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/6/2023، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق، به‌و بڕگه و خاڵانه‌دا ده‌چێته‌وه كه هه‌موار و ده‌ستكاری كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كا، كه چه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاری و ئه‌و دید و ئامانجانه ده‌گونجێ، كه حكوومه‌تی عێراق پشتی پێ ده‌به‌ستێ و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
وەڵام بدەوه