کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە دەستپێدەکاتەوە
بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە کاتژمێر یەک جارێکی دیکە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکاتەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ٣٦ ماددەیەی پرۆژەیاسای بودجە، کە ھێشتا پەسەندنەکراون.
لە میانەی دانیشتنەکانی چەند رۆژی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە، لە کۆی ٦٧ ماددەی پرۆژەیاساکە ٣٦ ماددە پەسەندکراون، لە نێویاندا ئەو ماددانەی تایبەتبوون بە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق، کە زۆرترین مشتومڕی لەنێوان لایەنە کوردستانییەکاندا لە عێراق دروستکردبوو.
شەوی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ١٨ ماددەی پرۆژەیاسای بوودجە دا، کە بریتیبوون لە ماددەکانی ١٤ و ٢٥ تا ٤١ و دواتر لە ماددەی ٤٢دا کە تایبەتبوو بە زیادکردنی باج بۆ سەر بەنزین، غاز و نەوتی رەش مشتومڕ دروستبوو و سەرەنجام سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا بە ھەڵپەساردنی کۆبوونەوەکە.
وەڵام بدەوه