Kurdistan Press - پەیامێک لە پارێزگاری بانکی ناوەندی. پەیامێک لە پارێزگاری بانکی ناوەندی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە پارێزگاری بانکی ناوەندی.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پێویست ناكات لە ئێستادا پاكێجی بەپەلەی نوێ بخرێتە بازاڕەوە، بەو پێیەی دۆخەكە لە ڕێگەی پلاتفۆرمە ئەلیكترۆنییەكانەوە بەرەوپێش دەچن و پێویستیش ناكات ڕێوشوێنی زیاتر بگیرێتەبەر.

پارێزگاری بانكی ناوەندی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی : لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو لەبەرامبەر دیناری عێراقیدا دادەبەزێت.

سەبارەت بە دانانی 2000 دۆلار وەك زۆرترین سنوور بۆ خەرجكردنی كارتی ڤیزە و ماستەركارد لە دەرەوەی وڵات، عەللاق ڕوونیكردەوە، ئامانج لە دانانی سەقف بۆ دەرهێنانی پارە لە كارتی پارەدان، دووركەوتنەوەیە لە خراپ بەكارهێنانی ئەم كارتانە ، لەبەر ئەوەی بەردەوامبوون لەگەڵ دۆخی پێشوو ،كەرتی دارایی دەخاتە بەردەم هەڕەشەیەكی گەورە و قاچاخچێتیكردن بە دراو زیاد دەكات.

لێدوانەكەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی لەكاتێكدایە كە دوێنێ پەرلەمانی عێراق نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لە بودجەدا بە 130 هەزار دینار پەسندكرد،كەچی ئەمڕۆ شەممە نرخی 100 دۆلار بە زیاتر لە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه