Kurdistan Press - ڕێگە نادەین دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت تاوەکو ڕێککەوتن لەسەر ماددەی 14 نەکرێت ڕێگە نادەین دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت تاوەکو ڕێککەوتن لەسەر ماددەی 14 نەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێگە نادەین دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت تاوەکو ڕێککەوتن لەسەر ماددەی 14 نەکرێت

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: 

دەقی ماددەی 14 دەستکاری کرابوو  نەمانهێشت تێپەڕێت

لە ئەگەری بچووکترین کێشە لەنێوان هەردوو حکومەت، لەماوەی 15 رۆژدا بودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت

ماددە دەستکاریکراوەکە بەوشێوەیە کە لە 15 رۆژدا سەرۆکوەزیرانی عێراق ناچار دەکرێت بودجەی خەڵکی کوردستان ببڕێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەین دەقە ئەسڵییەکە بڕوات.

لە کۆبوونەوەکە ویستیان ماددەکانی دیکە تێپەڕێندرێن تا ئەو ماددەیە چارەسەر دەکرێت، بەڵام ئێمە پێشتر ئەزموونی ناخۆشمان لەگەڵیان هەیە، هەموو ماددەکان تێدەپەڕێنن دواتر ئەوەی تریش بە زۆر تێدەپەڕێنن، بۆیە بڕیارماندا ماددەکانی دیکەش نەڕوات تا رێککەوتن دەکرێت.

تێبینیمان لەسەر ماددەی 13 هەبووە، بەڵام ماددەی 14 بە روحی بودجەکە ناودەبات

هەر یەک لە ماددەکانی 15، 16، 17 لەنێوان پێکهاتەکانی دیکە کێشەی لەسەر هەبوو، بۆیە ئەوانەش پەسند نەکرا.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 5ی ئێوارە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە ماددەکانی دیکەی دەستوور بەڕێوەبچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه