گۆڕانکارى لە سێ بڕگەى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان دەکرێت کە تایبەتن بە پاشەکەوتى مووچە، مامەڵەى پارێزگاکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق، دەرهێنانى نەوت لە کەرکووک و نەینەوا.
بەگوێرەى زانیارییەکانى گۆڕانکارى لە سێ بڕگەى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان دەکرێت کە پێشتر لەلایەن لیژنەى داراییەوە دەستکاریکراون. یەکەم بڕگەى تایبەت بە گەڕاندنەوەى پاشەکەوتى مووچە لادەبرێت.
دووەم: لەبرى مامەڵەى حکومەتى فیدراڵیی عێراق لەگەڵ پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانیش، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەو بابەتە لە رێگەى گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان چارەسەر دەکات، ئەگەر ناڕەزاییەک لەوبارەییەوە هەبوو.
خاڵى سێیەمیش ئەوەیە رێگرى لە دەرهێنانى نەوت لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا ئەو کێڵگە نەوتانە نەگرێتەوە کە ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان نەوتیان تێدا بەرهەم دەهێنێت.
وەڵام بدەوه