هادی سه‌لامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، گفتوگۆكانی لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی و به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌چن پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت.
له‌باره‌ی مادده‌ی 13 و 14 ی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، لیژنه‌ی دارایی له‌كۆبوونه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی گونجاو كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق و كورد و فه‌رمانبه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هادی سه‌لامی هه‌روه‌ها گوتی: "دانیشتنه‌كه پێشێلی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه، كه ده‌بێت بیست و چوار كاتژمێر پێشتر په‌رله‌مانتاران ئاگاداربكرێنه‌وه، تائێستا خشته‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان دیاری نه‌كراوه.
گوتیشی: "دوای گه‌یشتنی ره‌شنووسه‌كه به په‌رله‌مانتاران، چه‌ندین پێشێلكارییان ده‌ستنیشانكردووه. تائێستا گفتوگۆكانی لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه رێككه‌وتنی كۆتایی بكه‌ن، ئاڕاسته‌كان به‌وه ده‌چن ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت.
ده‌شڵێت: " له‌باره‌ی مادده‌ی 13 و 14 لیژنه‌ی دارایی له‌كۆبوونه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی گونجاو كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق و كورد و فه‌رمانبه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت
وەڵام بدەوه