Kurdistan Press - رێککەوتنی نێوان و کورد و بەغدا ئاشکرابوو رێککەوتنی نێوان و کورد و بەغدا ئاشکرابوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رێککەوتنی نێوان و کورد و بەغدا ئاشکرابوو

موعین ئه‌لکازمى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئاشكرایكرد"رێکەوتن لەنێوان هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح و نوێنەرانى پارتى دیموکراتى کوردستان سەبارەت بە خاڵە ناکۆکەکانى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان لەناو پڕۆژەیاسای بودجە کراوە و گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکەى بەردەوامە." 

موعین ئه‌لکازمى رایگەیاند،"رێکەوتنەکە بەو جۆرەیە کە رۆژانە هەرێمى کوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکات و ئەو کۆمپانیایەش کار بکات بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنى لە رێگەى بەندەرى جەیهان یان هەر رێگەیەکى دیکە، ئەگەر کۆمپانیای سۆمۆش نەیتوانی نەوتەکە هەناردە بکات، ئەو کاتە بۆ ناوخۆ بەکاردەهێندرێت و دەنێردرێت بۆ پاڵاوگەکان".

موعین ئه‌لکازمى وتوشیه‌تى، "دەسەڵاتى خەرجکردنى پارەى هەژمارى بانکى تایبەت بە داهاتى نەوتەکە لاى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان دەبێت" .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا