عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە: دوای گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەوڵدان بۆ پێگەیشتن بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت و مافەکانی خەڵکی ئازیزمان مسۆگەر بکەین، داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین بەپەلە بڕیاری دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاساکە بدات لەم هەفتەیەدا.
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا، عەتوان عەتوانی دەڵێت: گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجەی گشتی بریتییە لە دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پلانی پەرەپێدان و چاککردنەوەی ژێرخان و بەردەوامبوونی چاکسازی ئابووری و جەختکردنەوە لەسەر پڕۆژە لەپێشینەکان بەتایبەتی خزمەتگوزاری تەندروستی و نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و پشتگیریکردنی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت.
سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕاشیگەیاند: ئەو پڕۆژەیاسایە زۆر بابەت لەخۆیدەگرێت و هەستیارە لەوانە قوتی گەلی عێراق و کاریگەری لەسەر ئابوری و دارایی و کۆمەڵایەتی هەیە و پەیوەستە بە پەسەندکردنی.
عەتوان عەتوانی وتیشی: داوا لە دەستی هێزە سیاسییەکان دەکەین بەسەر جیاوازییەکانیاندا زاڵ بن و بە ڕۆحێکی نیشتمانی کاربکەن بۆ بەدیهێنانی ئەم مافە لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی لەلایەن پەرلەمان و نوێنەرانی خەڵکەوە دراوە بۆ خزمەتکردنی وڵات .
وەڵام بدەوه