Kurdistan Press - بڕیاری کۆتایی درا لەبارەی تاقیکردنەوەی قوتابیان. بڕیاری کۆتایی درا لەبارەی تاقیکردنەوەی قوتابیان. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری کۆتایی درا لەبارەی تاقیکردنەوەی قوتابیان.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌‌ ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتووه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی پۆله‌كانی 9 و 12ی ئاماده‌یی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان هێڵی ئینته‌رنێت ببڕێت.

ئیبراهیم ئه‌لجبووری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق گوتی: ره‌زامه‌ندیمان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ وه‌گرتووه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی پۆلی 9 و 12 هێڵی ئینته‌رنێت ببڕێت.

گوتیشی: سه‌رجه‌م هێله‌كانی ئینته‌رنێت له‌ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ تاكو كاتژمێر 8ی به‌یانی ده‌پچڕێت.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ ڕووی ئاماده‌كردنی هۆڵ و دابینكردنی هێزی ئه‌منی‌ له‌ نزیك قوتابخانه‌كان و پاراستنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان، ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌باشترین شێوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌می داهاتووه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه