Kurdistan Press - كارەكانی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی ڕاگیرا كارەكانی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی ڕاگیرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كارەكانی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی ڕاگیرا

لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، كارەكانی تا كاتێكی نادیار راگرت، بەهۆی ئەوەی پێكهاتەی لێژنەكە نایاسایی بووە.

رۆژنامەی (الصباح)ی سەر بە حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد، لەسەر داوای شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كارەكانی راگرتووە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە ژمارەی ئەندامانی لێژنەكە 24 كەسە، لە كاتێكدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، پێویستە ژمارەیان لە 23 كەس زیاتر نەبێت. 

لەمبارەیەوە سەعد عەواد، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەكەی راگەیاندووە، نووسراوەكەی شاخەوان عەبدوڵایان پێگەیشتووە و كارەكانیان راگیراوە. 

باسیشی لەوە كردووە كە ئەوان كارەكانی خۆیان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق تاڕادەیەك تەواو كردووە و نزیك بوون لەوەی كە یاداشتی كۆتایی خۆیان لەبارەی یاسای بودجە رەوانەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكەن.

پێشتر مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، وەك یەكەمین پەرلەمانتاری كورد ئاشكرای كردبوو كە پێكهاتەی لێژنەی دارایی نایاساییە و رای گەیاندبوو، لە ماوەی رابردوودا لە لایەن دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراقەوە، یوسف كیلابی كراوەتە ئەندامی لێژنەی دارایی، لە كاتێكدا لێژنەكە خۆی 23 ئەندامی هەبووە، بەم هۆیەشەوە ژمارەی ئەندامانی لێژنەكە بۆ 24 كەس بەرز بۆتەوە، ئەمەش پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراقە كە بەرزترین ژمارەی ئەندامانی لێژنە هەمیشەییەكانی بە 23 كەس دیاری كردووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه