مه‌ترسیه‌كان به‌جدی وه‌ربگرن...
دوای كێشمه‌كێشێكی زوری سیاسی و یاسایی له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غداد، ڕێككه‌وتنێك ئیمزا كرا كه ببێته هوی كوتایی پێهێنانی سه‌رجه‌م كێشه ئابوریه‌كانی نێوان هه‌ردوو لادا، گرنگترین خاڵی ڕێككه‌وتنه‌كه تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتی عێڕاقه به‌و جوره‌ی ڕێكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی سودانیش له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌وه‌ی دوێنێ ڕویدا له لیژنه‌ی دارایی په‌ڕله‌مانی عێڕاق جگه له ڕه‌هه‌نده ئابوریه‌كه‌ی كه زیانێكی زور گه‌وره‌ی تێدایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر جێی مه‌ترسیه لایه‌نی سیاسی و یاساییه‌كه‌یه به‌جورێك كه ئه‌گه‌ر ئه‌وها تێپه‌ڕێنڕێ ئه‌وا دام و ده‌زگا سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌ڕوكه‌وه خاڵی ده‌بن و بون و نه‌بونیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێ، به‌كورتی چه‌ند تێبینیه‌كی یاسایی و سیاسی ده‌خه‌ینه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه‌ی له لژنه‌ی داراییه‌وه په‌سه‌ند كراون:
یه‌كه‌م: له فه‌قه‌ڕه‌یێكی پروژه‌كه‌دا تهدیدی هه‌رێمی كوردستان كراوه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر داهاته نا نه‌وتیه‌كان ڕاده‌ست نه‌كات بڕیاری پێشوتری دادگای فیدڕالی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌مه به‌هه‌موو جورێك دژی سروشتی ڕێسای یاساییه كه نابێ مه‌رج دار بێ و ده‌بێ گشتی و پابه‌ندی بێ و له هه‌مان كاتدا بێڕێزی كردنه به دادگای فیدڕالی كه بڕیاره‌كانی به پێی مادده ٩٤ پابه‌ندی و كوتایین به‌ڵام له‌م فه‌قه‌ره‌یه‌دا وه‌كو تهدید به‌كارهێنراوه كه ئه‌گه‌ر داهاته نانه‌وتیه‌كان ڕاده‌ست بكه‌ن ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نابێت و به پێچه‌وانه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، ئه‌مه دژی مادده ٩٤ ی ده‌ستوره.
دووه‌م:- دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مافێكی سروشتی و یاساییه له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به‌ڵام له په‌ڕله‌مانی فیدڕاله‌وه پابه‌ندیێكی به‌وجوره بو حكومه‌تی هه‌رێم دژی بنه‌مای سه‌ربه‌خویی خویه‌تیه كه بنه‌مایێكی گرنگی فیدڕالیه و ناكرێ ده‌زگا فیدڕالیه‌كان ڕاسته‌وخو بێنه ناو وورده‌كاریه ناوخوییه‌كان.
سێیه‌م:-فه‌قه‌ڕه‌یێك باس له ناڕازی بونی پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌كات له ئه‌گه‌ری نادادپه‌روه‌ی دابه‌ش كردنی داهاته‌كان ئه‌وا ڕاسته‌وخو بودجه‌یان بو ڕه‌وانه ده‌كرێ له حكومه‌تی فیدڕاله‌وه، ئه‌م فه‌قه‌ڕه‌یه دژی هه‌موو بنه‌ماكانی ده‌ستور و یاسای دارایی و ڕه‌گه‌زه‌كانی بودجه‌ی فیدڕالیه كه هیچ مانایێك بو دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم ناهێڵێ و به‌م یاسایه ده‌یانه‌وێ هه‌مواری ده‌ستوری عێڕاق بكه‌ن به جورێك سیسته‌می فیدڕالی كه لامه‌ركه‌زی سیاسیه بگوڕن بو لامه‌ركه‌زی ئیداری و وجودی حكومه‌تی هه‌رێم و دام و ده‌زگاكانی تر شتێكی شه‌كلی بێ و له قوناغێكی تر و به بیانویێكی تر ئه‌ویش نه‌هێڵن.
چواره‌م:-باس له ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌كرێ كه نابێ هه‌رێم ئه‌و كێلگانه به‌كار بهێنێ، له‌وانه‌ش كێلگه نه‌وتیه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، لێره‌وه‌ش به یاسای بودجه دژی مادده ١٤٠ ی ده‌ستور ده‌وه‌ستنه‌وه به‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه‌یان یه‌كلاكرده‌وه كه ناكوكی له‌سه‌ر نین و سه‌ربه حكومه‌تی فیدڕالن و به‌س ئه‌وان بویان هه‌یه ئیداره‌ی بده‌ن.
پێنجه‌م:- ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی عێڕاقه‌وه بێت، ئه‌مه‌ش قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمێكی فیدڕال به‌پێی مادده ١١٦ و ١١٧ ی ده‌ستور بخرێته به‌ر ڕه‌حمه‌تی وه‌زیرێك و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێ.
لایه‌نه كوردیه‌كان به‌داخه‌وه كێشه‌كانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌بنه هوی مه‌ترسی له‌سه‌ر كیان و خه‌ڵكی خێر له خو نه‌دیوی كوردستان،نه‌بونی یه‌كڕێزی لایه‌نه‌كوردیه‌كان و لاوازی زمانی دایالوگ له نێوانیان ده‌رفه‌تێكه بو ناحه‌زان كه پیلانگێڕی له‌و جوره بكه‌ن، سێ ساڵه به رده‌وام باس له نادادپه‌روه‌ی دابه‌ش كردنی داهات ده‌كرێت بو یه‌ك جاریش ئامارێك نه‌خرایه ڕوو كه بیسه‌لمێنێ فعله‌ن نادادپه‌روه‌ی هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌تیش كه‌مته‌رخه‌م بووه كه به پێی پێویست ڕونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه تاكو هیچ نه‌بێ خه‌ڵك بزانێ كه ئه‌و ئیدیعایانه وانین، ئه‌و فه‌قه‌ره‌یه‌ی باسی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخو ده‌كات له‌نێوان به‌غدا و پارێزگاكانی هه‌رێم زور خه‌ته‌ره و به‌داخه‌وه هه‌ندێ سیاسی و په‌رله‌مانتار به ده‌ستكه‌وتی ده‌زانن له كاتێكدا ئه‌مه مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر هه‌موو كیانی هه‌رێمه‌كه و هیچیشی بو پارێزگاكان لێ سه‌وز نابێ.
لایه‌نه كوردیه‌كان تكایه كێشه‌كانتان بهێننه ناو په‌ڕله‌مانی كوردستان و ده‌ستور بنوسن و دادگایێكی ده‌ستوری دامه‌زرێنن بو چاره‌سه‌ر كردنی ناكوكیه سیاسی و یاساییه‌كان و چیتر په‌نا مه‌به‌نه به‌ر به‌غدا (مصائب قوم عند قوم فوائد).
هه‌وڵه دیپلوماسیه‌كان بخه‌نه گه‌ڕ بو ڕاگرتنی ئه‌و هه‌موو فشارانه‌ی ده‌خرێنه سه‌ر هه‌رێم.
به یه‌كگرتویی كێشه‌كان تێده‌په‌ڕێنین.
دکتۆر: بێوار نێروەیی
وەڵام بدەوه