Kurdistan Press - بوودجە کۆتایی ھات بوودجە کۆتایی ھات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بوودجە کۆتایی ھات

ۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاشكرای كرد، لێژنەی دارایی پەرلەمان دەنگی لەسەر بەشی هەرەزۆری یاسای بودجەداوە و جەختیش دەكاتەوە كە کاتی دەنگدانی کۆتایی لەسەر یاسای بودجە نزیكیووە.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند مەندلاوی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی دارایی پەرلەمان سازدا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە."

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گوتی: " لێژنەی دارایی پەرلەمان کۆششی بێوێنە ئەنجام دەدەن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاساکە بەشێوەیەکی تۆکمە.

گوتیشی: " ئەندامانی لێژنەکە دەنگیان لەسەر زۆربەی هەرەزۆری پڕۆژە یاساکە داوە و بەردەوامیش کۆبوونەوەدەکەن بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەکەبۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و دیاریکردنی کاتی دەنگدانی کۆتایی لەسەر یاسای بودجە.

بودجەی ئەمساڵی عێراق بەپێی ڕەشنووسی یاساکە، 197 ترلیۆن و 882 ملیار دینارە، بودجەی بەکارخستن زیاتر لە 150 ترلیۆن و 273 ملیار دینارە، بودجەی وەبەرهێنانیش زیاتر لە 47 ترلیۆن و 555 ملیار دینارە، کورتهێنانی بودجەش زیاتر لە 63 ترلیۆن و 275 ملیار دینارە.

پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی بودجەکەدا 12.67% دەبێت، کە دوای دەرهێنانی بودجەی سیادە و حاکمە لە بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ، وا قەبڵێنراوە، بودجەی هەرێمی کوردستان 16 تریلیۆن دینار بێت.

ئەمڕۆ شەممە 20ی 5ی 2023،ئامانج هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشکراکرد ڕۆژی دووشەممه‌ ده‌نگ‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌درێت، ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی داراییه‌ له ‌په‌رله‌مان، ده‌نگ له‌سه‌ر دوایین بڕگه‌كانی بودجە ‌ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ هەرێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه،‌ چونكه‌ ڕه‌نگه‌ سبه‌ی پرۆژه‌كه‌ پێشكەشی په‌رله‌مان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دووسبه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.''

ڕاشیگه‌یاند: ”هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ نییه، كه‌ په‌یوه‌ندییان به هەرێمی ‌كوردستانەوە هه‌یه،‌ چونكه‌ ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه‌ و له ‌لێژنه‌ی دارایی ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پشكه‌ی كوردستان ده‌درێت، ئه‌مه‌ ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌ و ڕۆژی دووشەممه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ تێ ده‌په‌ڕێت.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه