Kurdistan Press - کاتی پەسەندکردنی بوودجە ئاشکراکرا. کاتی پەسەندکردنی بوودجە ئاشکراکرا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی پەسەندکردنی بوودجە ئاشکراکرا.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە کۆدەبێتەوە.

گوتیشی: "ئێستا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە و بڕگەکانی بودجە تاوتوێ دەکات، هەفتەی داهاتوو بودجەی عێراق پەسند دەکرێت.

سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە، جەمال کۆچەر، گوتی: ماددەکانی پەیوەندیدار بە پشکی هەرێم بریتین لە 12 و 13 و 14 و 61ـە، هەندێک لە پەرلەمانتاران لەسەر مادەی 61 باسی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن، کە ئەو بڕە پارەیە کە لە ساڵی 2022ـەوە نێردراوە ببێتە قەرزێک لەسەر هەرێم، بەڵام ئەوانەی باس دەکەن چەند دەنگێکی نەشازن، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی کراوە، ئەو ماددەیە تێدەپەڕێنرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا هیچ ناکۆکی ئەوتۆ لەنێوان لایەنەکان نییە لەسەر بودجە، لەم هەفتەیەدا پڕۆژەیاسای بودجە دەچێتە پەرلەمان و لە دانیشتنی گشتی دەنگی لەسەر دەدرێت.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا دوای پەسندکردنی بودجە، وەکو ساڵانی رابردوو ئاسەنگ لەبەردەم پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە دروست ناکرێت؟، جەمال کۆچەر دەڵێت: ئەم جارە جیاوازە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی لەنێوان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان کراوە، بۆیە باوەڕناکەم ئەمساڵ هیچ ئاستەنگێک بۆ ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان دروستبکرێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه