لە ڕاگەیەندراوێكدا دەزگای هەواڵگریی عێراق رایگه‌یاند، "رۆژی هه‌ینی 19/5/2023، له شارۆچكه‌ی(سوق شیوخ) له پارێزگای زه‌یقار، ئه‌ندمانی گروپێكی له‌یاساده‌رچوویان ده‌ستگیر كردووه، كه له 4 تۆمەتبار پێك دێن و ناویان له خۆیان ناوه (كۆمه‌ڵه‌ی قوربان).
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه كه سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كردووه، كۆمه‌ڵه‌ی قوربان، گروپێكی له‌یاساده‌رچوون و به گوته‌ی خۆیان، شیعه مه‌زهه‌بن و ئه‌ندامه‌كانیان "ئیمامی عه‌لی ده‌په‌رستن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه خۆكوژن، هه‌ر جاره و به‌شێوه‌ی تیروپشك ئه‌ندامێكیان هه‌ڵده‌بژێرن و خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی بۆ ئیمام عه‌لی، هه‌ربۆیه‌ش گروپه‌كه‌یان ناو ناوه (كۆمه‌ڵی قوربان).
ئه‌و گروپه خۆكوژه له ناوچه‌كانی باشووری ناسریه، تا ئێستا 3 ئه‌ندامیان له كاتی رێوره‌سمی كه‌ژاوه‌ی حوسێنییه خۆیان كوشتووه، كه له دوایین كاری خۆكوژیاندا، ئه‌ندامێكیان له قه‌زای سوق شیوخ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی كه‌ژاوه‌ی حوسێنیه‌دا و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه به گوریسێك خۆی هه‌ڵواسیوه و به بڕوای خۆیان "خۆی كردووه‌ته قوربانی ئیمام عه‌لی.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقدا هاتووه: "سێ ئه‌ندامی (كۆمه‌له‌ب قوربان)یان ده‌ستگیر كردووه و رێككاری یاساییان به‌رامبه‌ر دگیرێته به‌ر"، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ به سزاگه‌یاندنی له‌یاساده‌رچووان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وەڵام بدەوه