سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، بریاری ناردنی 400 ملیار دیناری دیكەش درا.
كەمێك پێش ئێستا (سێشەممە 9/5/2023)، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، لە كۆبونەوەی ئەنحومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردا 400 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێدرێـت.
ئەمڕۆ 400 ملیار دیناری پێشووتر كە بڕیاری لێ درا بوو، خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ محەمەد ئەمین فارس، ڕاوێژكاری سەركۆماری عێراق بە ڕاگەیاند: تاوەكوو بودجە پەسند دەكرێت، 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، كە بودجەش پەسند كرا، شایستەی تەواوی دارایی دەنێردرێت."
وەڵام بدەوه