مانگێک بەسەر راگرتنى هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا تێدەپەڕێت. بەگوتەى ئەندامێکى لێژنەى دارایی پەرلەمانى عێراقیش، دەبێت حکومەتى فیدراڵى بە ئەندازەی مانگێک قەرەبووى پشکى هەرێمى کوردستان بکاتەوە، کە بەگوێرەى پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیی عێراق، دەکاتە زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار.
لە 25ـی ئادارى 2023 پرۆسەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیراوە، کە رۆژانە 378 هەزار بەرمیل نەوت بوو. هەرچەندە لە 4ـی نیسانەوە هەردوو حکومەتى فیدراڵى و هەرێمى کوردستان رێکەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمەوە، بەڵام هێشتا هەناردە دەستیپێنەکردووەتەوە.
راگرتنى ئەو هەناردەیە و رادەستکردنى پرۆسەکە بە کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوت لەکاتێکدایە، بەگوێرەى پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیی عێراق، پشکى هەرێمى کوردستان لەو بودجەیەدا بەرانبەر بە رادەستکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتە بە کۆمپانیاکە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: "بەگوێرەى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیی عێراق، دەبێت حکومەتى فیدراڵى قەرەبووى پشکى هەرێمى کوردستان بکاتەوە لەو رۆژەوەى کە رێکەوتنى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت واژۆکراوە لەژێر سەرپەرشتیی کۆمپانیاى سۆمۆ."
پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیی عێراق، 16 ترلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 162 هەزار دینارە کە پشکى مانگێکى ئەو پارەیە بۆ هەرێمى کوردستان دەگاتە یەک ترلیۆن و 384 ملیار و 596 ملیۆن و 833 هەزار دینار.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: "سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەرکردووە. ئێستا تەنیا بابەتی تەکنیکی ماوە، کە پەیوەستە بەو بانکەی داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەچێتە سەر''.
حکومەتى عێراق لەساڵى 2023، یەک گوژمەى 400 ملیار دینارى بە قەرز بۆ هەرێمى کوردستان ناردووە، هەرچەندە لە 18ى نیسانى بڕیارى ناردنى 400 ملیار دینارى دیکەى داوە، بەڵام تائێستا پارەکە نەچووەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان.
پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیی عێراق کە بۆ ماوەى سێ ساڵە، خوێندنەوەى دووەمى بۆ کراوە و بڕیارە لیژنەى دارایی جێگەى تێبینى لیژنەکانى دیکە بکەنەوە بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ دەنگدان و پەسندکردنى پڕۆژەیاساکە.
بەگوێرەى پڕۆژەیاساکە، دەبێت حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەو 400 ملیار دینار قەرزە لە پشکى ئەمساڵى بداتەوە بانکى بازرگانیى عێراق.

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه