Kurdistan Press - مژدەیەک لە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵاوە مژدەیەک لە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵاوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەیەک لە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵاوە

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا کەمێک پێش ئێستا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند:

         بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 

دوای بەجێ گەیاندنی ئەو بەلینەی بەخەلکی هەلبجەو کوردستانمان دابو کە لەکاتی هاتنی پرۆژەکە بۆ پەرلەمان لەم وەرزی یاسادانانەو لەنزیکترین دانیشتنی پەرلەمان لەخشتەی کاری پەرلەمان دایبنیم ، بۆ ئەو مەبەستە لەگەل سەرۆک و جێگری یەکەمی پەرلەمان قسەم کرد و رەزامەندیان دا کە داخلی خشتەی دانیشتنی ئەمشەو بکریت ،

بەلام بەداخەوە ماوەی دوو رۆژەو بەبیانوی جۆراو جۆر هەولی لابردنی ئەو برگەی تایبەت بەهەلبجە درا لە خشتەی کاری پەرلەمان بەڵام رەزامەندیم نیشان نەدا ، 
ئەمرۆ دیسان جاریکی تر و لەناو پەرلەمان سەرۆکی جلسە داوای کرد هەلبگیریت دیسان ئەوەم رەتکردەوە ، جارێکی تر سەرۆکی پێنج فراکسیونی گەورەی پەرلەمان کەهەمیشە لەکاتی یادکردنەوەی ئەو کارەساتە گوتاریان بۆ خەلکی هەلبجە هەیەو هاوخەمیان بۆ دەردەبرن هاتن داوایان کرد ئەو برگەیە هەلبگیریت دیسان رەتمکردەوە ، هەر لەناو جلسەکەو بەنوسراویان ژمارە ٤٦ ئیمزای ٥٥ پەنجاو پێنج پەرلەمانتاریان هینا بۆ ئەوەی ئەو برگەی تایبەتە بەهەلبجە هەلبگیریت بەلام ئەوەشم رەتکردەوە ، بەداخەوە کار گەیشتە ئەوەی فشاریان لەسەرۆکی دانیشتنی پەرلەمان کرد و ناچاریان کرد دانیشتنە بەجێ بهیلیت و بچێتە دەرەوە و کورسی سەرۆکایەتی چۆڵ بکات ، بەلام بریارم دا بچم سەرۆکایەتی دانیشتنی پەرلەمان بکەم و شەرەفی ئەوەم بەرکەوێت ئەو برگە تێبپەرینین و داوام لەلیژنەی پەیوەندیدار کرد پرۆژەکە بخویننەوە  ، دیسان کۆمەلیک پەرلەمانتار مداخەلەیان کرد بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە نەروات بەلام لە کۆتاییدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکە کراو هیوادارم بەم نزیکانە خوێندنەوەی دووەم و دەنگدان لەسەری بکریت و کۆتایی پێ بیت وەک وەفایەکی بچوک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە ، 

لێرەوە دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم جەنابی سەرۆک بارزانی دوێنی و تایبەت بەو بابەتە ئاگاداری کردم کەنابیت رێگە بدریت ئەو هەوڵانەی هەیە بۆ هەلگرتنی پرۆژە یاساکە سەر بگریت و دەبیت خویندنەوەی بۆ بکریت وەک وەفایەک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە ، ئەمە لەکاتێکدا جەنابیان رێنمایی لەسەر هیچ بابەتێکی  دیکەی ناو پەرلەمان نەداوە چونکە بەلایەوە گرنگ نەبوە ، 

جارێکی تر بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی ئەو هیزە سیاسییانە بێن و هاوکارمان بن لەقەرەبوکردنەوەی خەلکەکەی کەچی هەولی بەربەست دەردریت بۆ بەپاریزگا بونی .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه