وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیێنێت، "پەرۆشی خێرا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانین لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە." ئاماژەی بەوەش کردووە، کار لەسەر نزیککردنەوەی تێڕوانینەکان دەکەن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی.
لە راگەیێندراوی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، "نەرمیمان نواندووە بۆئەوەی ئامانجی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەدیبێت بە شێوازی نوێ و دواتر گفتوگۆ لەسەر پرسە تەکنیکییە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ کوردستان دەکەین."
وەزارەتەکە "پەرۆشی"ی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی ئەو بڕە نەوتە دەربڕیوە کە رێککەوتنی لەسەر کراوە، ئەوەش "بۆ پڕکردنەوەی داهاتی بودجە." دەشڵێت، هەر کاتێک گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی هەناردەی نەوت، رایدەگەیێنن.
وەڵام بدەوه